Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

یاریگا تۆک؛ سندووقی رەشی زاخۆ تەواوی نهێنییەکانی یانەکەی خابوور ئاشکرا دەکات

یاریگا تۆک ئەمشەو کاتژمێر 21:00 بەکاتی هەولێر دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو بەرنامەیەکی سەرنجڕاکشی تۆڕی وەرزشی یاریگا بە ناوی ‘یاریگا تۆک – Yariga Talk’ لە کاتژمێر 9:00ی شەو بە کاتی هەولێر بڵاودەکرێتەوە.

یاریگا تۆک بەرنامەیەکی گفتوگۆی دوو قۆڵی وەرزشییە، بەدوای ئاشکراکردنی نهێنی و دەرخستنی راستییەکان دەگەڕێت، ئامانجی یاریگا تۆک، نزیککردنەوەی کەسایەتییەکانی وەرزشییە لە شەقامی وەرزشی و لابردنی پەردەیە لەسەر وردەکارییە شاراوەکان.

بۆتان عومەر، رۆژنامەڤانی دیاری باشترین تۆڕی وەرزشی لە ناوچەکە، یاریگا تۆک پێشکەش دەکات و لە هەر بەرنامەیەک هەوڵی دروستکردنی رای گشتی دەدات.

میوانی یەکەمی یاریگا تۆک

تەها زاخۆیی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی زاخۆ، میوانی یەکەمی یاریگا تۆکە، تۆڕی وەرزشی یاریگا، تەها زاخۆیی بە سندووقی رەشی یانەکەی پرا دەلال و سیستمی تۆپی پێی عێراق دادەنێت، بۆیە بە میوانی یەکەمی بەرنامەکە دەستنیشانکرا.

زاخۆیی خۆی بۆ ئەندامێتی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بەربژێر کردووە و یەکەمجارە نهێنی هەستیار ئاشکرا دەکات.

لە بەشی یەکەمی قسەکانیدا، تەها زاخۆیی دڵنیایی بە هاندەرانی یانەکەیدا و پێی گوتن؛

دۆخی یانەکەمان باشە، بەڵام پێویستە هاندەران ئارام بن. ناکرێت بە دۆڕانێک و دووان، هەموو کارەکانمان سفر بکرێتەوە.


سندووقە رەشەکەی زاخۆ دووپاتیدەکاتەوە، بە تیمێکی شارەزا کار لەسەر گواستنەوەی پیشەگەران دەکەن و ئەوان تەنیا باشترینەکان دەگوازنەوە؛

پیشەگەرەکانی ئێمە باشترینەکانی عێراقن، ئامانجی ئەمساڵیان لەوە زیاترە کە وەرزی ڕابردوو بەدەستمان هێناوە به‌ راهێنه‌ر وسام رزقیشمان گوتوه‌، ده‌مانه‌وێت له‌ وه‌رزی رابردوو باشتربین.

پێچەوانەی شەپۆڵی دەریاکان، زاخۆیی سوپاسێکی بێپایانی یانەی دهۆکی کرد و لە بەرنامەکە پەیامێکی ئاڕاستەکردن.

زاخۆیی هێرشێکی تووندی کردە سەر یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و رەخنەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراقیش گرت، تەنانەت روونیکردەوە؛ تیروپشکی خولی ئەستێرەکان بە دڵی چەند یانەیەک دیارییدەکرێت.

تەها بێدەنگی دەشکێنێت و پێیوایە، بەشێک لە ئەندامانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان کار دەکەن؛

بێدەنگیی بەشێک لە ئەندامانی فیدراسیۆن بۆ بەرژەوەندیی خۆیان، وایکردووە عەدنان درجال وەک دیکتاتۆر دەربکەوێت.

زاخۆیی لە رەخنەکانی بەردەوام بوو و بە توندی هێرشی کردە سەر کارامەیی هەندێک لە ئەندامان و رایگەیاند،

بەشێک لە ئەندامانی فیدراسیۆن شایەنی ئەوە نین یانەیەکی پلە سێش بەڕێوەببەن. لەوانەیە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ببێتە دەستەیەکی کاتی.

سەبارەت بە خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی ئەندامیەتیی فیدراسیۆن، زاخۆیی سووربوونی خۆی لەسەر بەردەوامبوون راگەیاند و گوتی؛

لە هەڵبژاردن ناکشێمەوە و دەمەوێت خزمەتی یانەکان بکەم، من بۆ ڕکابەریکردنی گۆڤەند عەبدولخالق خۆم هەڵنەبژاردووە، بەڵکو دەمانەوێت دوانەیەکی بەهێز بین.”

زاخۆیی بە متمانەوە باسی لە چانسی سەرکەوتنی کرد و گوتی؛

ڕێژەیەکی زۆر دەنگی مسۆگەرم هەیە بۆ هەڵبژاردنەکان و دڵنیام دەردەچم.”

ئەم قسانه‌ی تەها زاخۆیی لە کاتێکدایە کە فشاری زۆر لەسەر یانەی زاخۆ و فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هەیە،بۆ بینینی تەواوی چاوپێکەوتنەکە، ئەمشەو بینەری بەرنامەی “یاریگا تۆک” بن. كاتژمێر 09:00 له‌ پلاتفۆرمه‌كانی تۆری وه‌رزشی یاریگا په‌خش ده‌كرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button