Loading...
ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

پەیامێک لە رۆبێرتسنەوە بۆ بڕادلی: تۆ باشترینی

رێگایەکی دوورت لەپێشە

Yariga App

یاریگا –

ئاندرو رۆبێرتسن، بەرگریکاری لیڤەرپوول ستایشێکی زۆری کۆنۆر بڕادلی، بەرگریکاری باڵی راستی یانەکەی لە یاریی شەوی رابردووی بەرامبەر ریال مەدرید لە گەڕی چوارەمی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ کرد.

لیڤەرپوول یارییەکەی بە تاکە گۆڵی ئەلێکسیس ماک ئالیستەر یارییەکەی بردەوە.

بڕادلی ئاستێکی ناوازەی لە یارییەکەی پێشکەشکرد و توانی مەترسییەکانی ڤینیسیۆس جونیۆر بۆ کەمترین ئاست کەمبکاتەوە. رۆبێرتسن لە دوای یارییەکە روونیکردەوە؛

پێموایە یارییەکی زۆر باشیکرد، بڕادلی خاوەنی بەهرەیەکی نائاساییە. بەشێکتان لەبیرتانکردووە تەمەنی بڕادلی بچووکە.

بابەتەکە پەیوەندی بە پێشکەشکردنی ئاستێکی باشی بەردەوام هەیە، وەرزی رابردوو یارییەکی گەورەی بەرامبەر ریال مەدرید کرد، بەڵام ئەمڕۆ باشتر دەرکەوت.

دوای گواستنەوەی ترێت ئالێکساندەر ئارنۆڵد بۆ ریال مەدرید، دەرفەتی بوون بە یاریزانی سەرەکی زیادبوو، سەرەڕای گواستنەوەی جێرێمی فریمپۆنگ لە بایەر لیڤەرکوزنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button