
یاریگا –
بایرن میونشن داهاتێکی زۆری دەستکەوتووە و چەندین ژمارەی پێوانەیی خۆی شکاند.
میونشن باشترین دەستپێکی لەسەر ئاشتی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا تۆمارکردووە، 15 یارییە لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان دەباتەوە.
هێربێرت هاینەر، سەرۆکی بایرن میونشن روونیکردەوە، لە ساڵی رابردووەوە میونشن 50 هەزار ئەندامی نوێی زیادکردووە و ئێستا خاوەنی زیاتر لە 430 هەزار ئەندامە و گەورەترینی سەر ئاستی جیهانە.
کریستیان درێسن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە باسی لە زیادبوونی داهاتی میونشن کرد و روونیکردەوە، داهاتی تەواوی پڕۆسە داراییەکانی وەرزی 2024-25 گەیشتە 978.3 ملیۆن یۆرۆ، بەراورد بە وەرزی پێشووتر، %2.8 زیادیکردووە.
میونشن لە وەرزی رابردوودا بڕی 27.1 ملیۆن یۆرۆی قازانج کردووە؛
سەرەڕای دۆخە سەختەکان و زیادبوونی خەرجییەکانی مێرکاتۆی یاریزانان، جارێکی دیکە داهات و قازانجێکی پێوانەییمان تۆمارکردووە، ئەمەش بەهێزی پلانە ستراتیجییەکانی یانەکە دووپاتدەکاتەوە، میونشن بەردەوام سەقامگیرە.
𝗙𝗖 𝗕𝗮𝘆𝗲𝗿𝗻 𝘀𝗲𝘁𝘀 𝗮 𝗻𝗲𝘄 𝗿𝗲𝘃𝗲𝗻𝘂𝗲 𝗿𝗲𝗰𝗼𝗿𝗱 📈
FC Bayern closed the 2024/25 financial year with total consolidated revenue of €978.3 million. pic.twitter.com/61DRS0wvsn
— FC Bayern (@FCBayernEN) November 2, 2025
خەرجییەکان میونشن سنووردارن
میونشن مێرکاتۆیەکی نیمچە ئارامی بەڕێکردووە، گەورەترین گرێبەستی بریتیبوو لە گواستنەوەی لویس دیاز لە لیڤەرپوول بەبڕی 67.5 ملیۆن یۆرۆ.
خەرجییەکانمان لە داهات کەمترە، ئەمە بەشێکە لە فەلسەفەی میونشن و لە ساڵانی داهاتووش بەردەوام دەبین.



