Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا: هالاند لە ئاستی رۆناڵدۆ و مێسیدایە

بۆرنمس یەکێکە لە سەختترین یانەکانی پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی، بۆرنمس بە یەکێک لە سەخترین یانەکانی پرێمەرلیگ دادەنێت.

لە گەڕی دەیەمی پرێمەرلیگدا، مان سیتی 3-1 لە یاریگای ئیتیحاد لە بۆرنمسی بردەوە و پێگەی خۆی لە پلەکانی پێشەوە تۆکمەترکرد.

گواردیۆلا لە دوای یارییەکە قسەی بۆ BBC کرد؛

بۆرنمس تیمێکی زۆر قورسە، بەڵام توانیمان بە ستایڵی خۆمان یاریی بکەین و لە چەندین رووەوە باشتربووین.

لە وەرزی رابردووەوە، بۆرنمس ئاستی بەرزی لە یارییەکانمان پێشکەشکردووە، تەنانەت وێرانیان کردووین. لە گێمی دووەمدا زۆر مەترسیداربوون و خەریکبوو یارییەکەمان لێببەن.

ئەستێرەکانی بۆرنمس زۆر سەرنجڕاکێشن، سێ چوار بەرگریکارییان لەدەستداوە، کەچی هەر لە رکابەریدان.

لە هاوینی رابردوودا، بۆرنمس هەریەکە لە دین هاوسن، میلۆش کێرکێز و ئێلیا زابارنی لەدەستدا.

گواردیۆلا لەبارەی گەڕانەوەی ئارسیناڵ بۆ رکابەریکردن لەسەر نازناوی پرێمەرلیگ، روونیکردەوە؛ ”هیوادارم رۆژێک لە رۆژان گۆڵێک لە ئارسیناڵ بکرێت”.

ئارسیناڵ بە جیاوازی شەش خاڵ لەگەڵ مانچێستەر سیتی و حەفت خاڵ لەگەڵ لیڤەرپوول پێشەنگی پرێمەرلیگی گرتووە.

هالاند وەکو گەورەکانە

دواتر گواردیۆلا قسەی بۆ تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس کرد و باسی لە ئاست بەرزی هالاند کرد، کە لەم وەرزەدا 17 گۆڵی لە 13 یاریدا کردووە و پێپ لەڕووی رێژەی گۆڵکردنەوە بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی وەسفکرد؛

کاریگەری هالاند زۆر گەورەیە و کاتێک بە رۆناڵدۆ یان مێسی یاریی دەکەیت، ئەم هەستەت بۆ دروست دەبێت.

سەیری ژمارەکانی بکەن، بەڕاستی لە ئاستێکی بەرزدایە. مێسی و رۆناڵدۆ بۆ ماوەی 15 ساڵ ئەم کارەیان دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button