Loading...
راپۆرتی تایبەتعێراقکوردستانگرنگترین

شیکاریی یاریگا؛ سێ ئەستێرە نەخشەی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێڕاق دەگۆڕن

كاریگه‌رترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزی خوله‌كه‌ن

Yariga App

یاریگا –

دوای تێپەڕبوونی شەش گەڕی سەرەتای وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق، کێبڕکێی گۆڵکاران گەرمییەکی تایبەتی به‌ خوله‌كه‌ به‌خشیوه‌ ركابه‌ری توند له‌ نێوان هێرشبه‌ران هه‌یه‌.

سێ ناو بەشێوەیەکی دیار لە لووتکەدان، تۆڕی وەرزشی یاریگا، وەک هەمیشە بە شیکاری و بەراوردکارییەکی ورد و پشت بەستوو بە داتا، کاریگەری راستەقینەی سێ گۆڵکارە دیارەکەی خولەکە دەخاتەڕوو تاوه‌كو بزانین کێ زیاتر چارەنووسی تیپەکەی گۆڕیوە.

1- شێرزۆد تێمیرۆڤ – هێرشبه‌ری یانه‌ی هەولێر

بەپێی شیکارییەکانی یاریگا، شێرزۆد تێمیرۆڤ بە کردەوە ئەندازیاری بردنەوەکانی هەولێر بووە. گۆڵەکانی هەمیشە یەکلاییکەرەوە بوون.

  • کۆی گۆڵەکان: 5 گۆڵ (یه‌ك گۆڵ بە لێدانی سزا)
  • کۆی خولەکی یاریکردن: 540 خولەک
  • ڕێژەی گۆڵکردن: هەر108 خولەک گۆڵێک.
  • ڕێژەی گۆڵەکانی بۆ تیپەکەی: یانەی هەولێر 10 گۆڵی کردووە، شێرزۆد بە تەنها 50%ی گۆڵەکانی تیپەکەی تۆمارکردووە.
  • کاتی گۆڵەکان: سێ گۆڵ لە گێمی یەکەم و دوو گۆڵ لە گێمی دووەم.

کاریگەری لەسەر ریزبه‌ندی

گۆڵەکانی شێرزۆد بەتەنها 10 خاڵی لە کۆی 16 خاڵەکەی یانەی هەولێری مسۆگەر کردووە، ئەگەر گۆڵەکانی ئەو نەبووایە، یانەی هەولێر لەبری ئەوەی بە 16 خاڵ لە پلەی یەکەم بێت، تەنها خاوەنی شه‌ش خاڵ دەبوو و دادەبەزی بۆ پلەی 13ـی ریزبه‌ندی ئەمە ترسناکترین ئاماری کاریگەرییە یاریگا شیکاری بۆ کردووە و دەیسەلمێنێت کە شێرزۆد هۆکارێكی زۆر گرنگه‌ هه‌ولێر له‌ پێشه‌نگه‌.

2- محەمەد خالید – هێرشبه‌ری یانەی کەرخ

شیکارییەکانی یاریگا دەریدەخەن کە خالید نەک تەنیا گۆڵکارێکی زیرەکە، بەڵکو یاریزانێکە کە لە ساتە هەستیارەکاندا خاڵ بۆ تیپەکەی دەهێنێت، بەتایبەت کە هەموو گۆڵەکانی لە یاریی کراوەدا بووە.

  • کۆی گۆڵەکان: 5 گۆڵ – هیچ گۆڵێكی به‌ لێدانی سزا نه‌بووه‌
  • کۆی خولەکی یاریکردن: 530 خولەک
  • رێژەی گۆڵکردن: گۆڵ لە هەر 106 خولەک
  • رێژەی گۆڵەکانی بۆ تیپەکەی: یانەی کەرخ 10 گۆڵی کردووە، خالید 50%ی گۆڵەکانی تیپەکەی كردووه‌
  • کاتی گۆڵەکان: دوو گۆڵ لە گێمی یەکەم و سێ گۆڵ لە گێمی دووەم.

کاریگەری لەسەر خاڵەکان

گۆڵەکانی محەمەد خالید راستەوخۆ حه‌فت خاڵی لە کۆی 11 خاڵەکەی یانەی کەرخی مسۆگەر کردووە.

ئەگەر گۆڵەکانی ئەو نەبووایە، یانەی کەرخ لەبری ئەوەی بە 11 خاڵ لە پلەی حەوتەم بێت، تەنیا خاوەنی 4 خاڵ دەبوو و دادەبەزی بۆ پلەی 17، ئەمەش دەریدەخات کە خالید بڕبڕەی پشتی ئەنجامەکانی کەرخ بووە.

3- حارس حاتەم – یاریزانی یانەی قوە جەوییە

بەپێی داتاکانی یاریگا، حارس حاتەم نموونەی یاریزانێکە کە پێویستی بە کاتی زۆر نییە بۆ ئەوەی کاریگەریی خۆی بسه‌لمێنێت، گۆڵەکانی هەمیشە نرخی زێڕینیان هەبووە.

  • کۆی گۆڵەکان: 4 گۆڵ
  • کۆی خولەکی یاریکردن: 510 خولەک
  • رێژەی گۆڵکردن: گۆڵ لە هەر 127.5 خولەک
  • رێژەی گۆڵەکانی بۆ تیپەکەی: یانەی جەویە هه‌شت گۆڵی کردووە، حارس 50%ی گۆڵەکانی تیپەکەی کردووە.
  • کاتی گۆڵەکان: سێ گۆڵ لە گێمی یەکەم و یەک گۆڵ لە گێمی دووەم.

کاریگەری لەسەر خاڵەکان

گۆڵەکانی حارس حاتەم راستەوخۆ شه‌ش خاڵی لە کۆی 13 خاڵەکەی یانەی جەویەی مسۆگەر کردووە، ئەگەر گۆڵەکانی ئەو نەبووایە، یانەی قوە جەوییە لەبری ئەوەی بە 13 خاڵ لە پلەی سێیەم بێت، تەنها خاوەنی حه‌فت خاڵ دەبوو،  دادەبەزی بۆ پلەی 14ـی ریزبه‌ندی.

ئەمەش نیشانی دەدات کە هەرچەندە جەویە تیپێکی گەورەیە، بەڵام لەم وەرزەدا بەبێ گۆڵە یەکلاییکەرەوەکانی حارس، لە ڕیزبەندی خوارەوە دەبوو.

ریزبەندیی کۆتایی کاریگەرترین یاریزانان بەپێی شیکاریی یاریگا

  1. شێرزۆد تێمیرۆڤ: کاریگەرترین یاریزانی خولەکە بووه‌،بەبێ ئەو یانەی هەولێر لە لووتکەوە بۆ پله‌ی 13 دادەبەزی.
  2. محەمەد خالید: دووەم کاریگەرترین یاریزانه‌، بەبێ ئەو، یانەی کەرخ لە تیپێکی کێبڕکێکارەوە دەبووە تیپێکی ناوچه‌ی دابه‌زین.
  3. حارس حاتەم: سێیەم کاریگەرترین یاریزانه‌ بەبێ گۆڵە زێڕینەکانی، یانەكه‌ی لە دۆخێکی زۆر خراپتردا دەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button