Loading...
عێراقکوردستان

یاریزانانی دهۆک بە پەرۆشن بۆ یارییەکەی بەرامبەر نەفت

عەبدولغەنی شەهد: دەمانەوێ هەمان ئاستی یاریی نەورۆز پێشکەش بکەین

Yariga App

یاریگا –

یاریزانانی دهۆک بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی یارییەکەی نەفت دەکەن و راهێنەری تیپەکەش دەڵێت دەمانەوێ هەمان ئاستی یاریی رابردوو پێشکەش بکەین.

ئەمشەو پێنج شەممە ( 30ـی ئۆکتۆبەری 2025 ) کاتژمێر 8:30 دهۆک لە یاریگای خۆی رووبەڕووی نەفت دەبێتەوە، دووەم یاریی دهۆکە لە ژێر سەرپەرشتی عەبدولغەنی شەهدی راهێنەر دوای ئەوەی لە یاریی رابردوو بەرامبەر نەورۆز سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.

عەبدولغەنی شەهد، راهێنەری دهۆک باسی ئامادەکاری تیپەکەی بۆ ئەم یارییە کرد و رایگەیاند:

دەمانەوێ هەمان ئاستی یاریی رابردوو بەرامبەر نەورۆز ئەمشەو پێشکەش بکەینەوە، بۆ هەر یارییەک رێگاوپلانی خۆمان دەبێت، یارییەکەش لە یاریگای خۆمانە نابێ ئەم دەرفەتە لەدەست بدەین، هەرچەندە نەفت تیپێکی جێگر و باشی هەیە، یاریزانەکان بە پەرۆشن بۆ ئەم یارییە و دەیانەوێت لەبەردەم هاندەرانی خۆیاندا یەکەم سێ خاڵی ئەم وەرزە لەیاریگای خۆمان پێشکەشیان بکەن.

دهۆک لە پێنج یارییدا چوار شکست و یەک سەرکەوتنی هەیە و بە سێ خاڵ لە ریزبەندی 16ـەی خولەکە دێت، گەڕی داهاتووش دەبێتە میوانی نەفتی میسان، نەفت 10 خاڵی هەیە لە ریزبەندی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button