Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

گورزێكی كوشندە؛ نەهامەتییەكانی لیڤەرپوول بەردەوامە

یاریزانێكی شەش هەفتە دووردەكەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

نەهامەتیەكانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەردەوامە و ئەمجارە بۆ ماوەیەكی درێژ لە تواناكانی ئەستێرەیەكی دادەبڕێت.

لە یاریی بەرامبەر ئێنتراخت فرانکفورت، جێریمی فریمپۆنگ تووشی پێكانێكی سەخت بوو، بەهۆیەوە نەیتوانی بەشداری دوو یاریی رابردووی لیڤەرپوول بكات.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیلی مەیڵ، فریمپۆنگ بەهۆی پێكانەكەیەوە ماوەی شەش هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

لیڤەرپوول بە دۆخێكی قورسدا تێدەپەڕێت بە جۆرێک لە كۆتا حەوت یاریی خۆی لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە.

لە پرێمەرلیگ لە كۆی نۆ یاریی پێنج یاریی بردووەتەوە و چوار یاریی دۆڕاوە، بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەم دێت.

فریمپۆنگ لە هاوینی ئەمساڵدا بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ لە بایەر لیڤەركوزنەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد.

بەرگریكارە هۆڵەندییەكە لەگەڵ رێدز نۆ یاریی كردووە و توانیویەتی گۆڵێک بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button