
یاریگا –
هەولێری ئەم وەرزە، ئەو یانە نییە کە ساڵی پار بە نیگەرانییەوە سەیری ئەنجامەکانی دەکرا. ئەمساڵ، دوای تێپەڕبوونی شه‌ش گەڕ، تیپه‌كه‌ی قه‌ڵاو مناره بووەتە قەڵایەکی بێ شکست و بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ، پەیامێکی ڕوونی بۆ ڕکابەرەکانی ناردووە.
لە شیکارییەکدا، تۆڕی وەرزشی یاریگا به وردی بەراوردی نێوان شه‌ش یاریی دەستپێکی ئەم وەرزە و وەرزی ڕابردووی یانه‌كه دەکات، ژمارەکان چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش دەگێڕنەوە. جیاوازییەکە لە دوو وێنەی هێرشبەریدا کورت دەبێتەوە لەم ڕاپۆرتەدا، وردەکارییەکان دەخەینەڕوو.
بەژمارە؛ شیکاری جیاوازی نێوان دوو وەرز
له وه‌رزی 2025-2026 له تیپه‌كه‌ی قه‌ڵاو مناره له شه‌ش یاریی سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه 10 گۆڵیان كردووه سێ یاریزان به‌شدارییان كردووه به‌شێوه‌یه‌ك:
- شێرزۆد ته‌میرۆڤ 50%
- مستەفا قابیل 30%
- موعتەز زاددەم 10%
- گۆڵی بەهەڵە 10%
وه‌رزی رابردوو تیپه‌كه له شه‌ش یاریی سه‌ره‌تا هه‌شت گۆڵی له رێگه‌ی شه‌ش یاریزانه‌وه كرد؛
- شێرکۆ کەریم 3 گۆڵ 37.5٪
- هێلیۆ مۆنتێرۆ 1 گۆڵ 12.5٪
- سەفین مەنسوور 1 گۆڵ 12.5٪
- مستەفا قابیل 1 گۆڵ 12.5٪
- یوسف بن سودە 1 گۆڵ 12.5٪
- کۆڵن ئاندرسن 1 گۆڵ 12.5٪
له‌م وه‌رزی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق پێنج یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر به‌شدارییان له دروستكردنی گۆڵ كردووه؛
- موعتەز زادەم 2 ئەسیست 33.3٪
- هومام تاریق: 1 ئەسیست – 16.7٪
- مستەفا قابیل: 1 ئەسیست – 16.7٪
- عەلا ڕەعد: 1 ئەسیست – 16.7٪
- کەمیل سەعد: 1 ئەسیست – 16.7٪
له وه‌رزی رابردوودا، شه‌ش یاریزانی یانەکەی قەڵا و منارە ئه‌سیستیان کردبوو؛
ژمارەکان دووپاتیدەکەنەوە، هەولێری ئەم وەرزە ناسنامەیەکی هێرشبەریی دیاریکراوی دۆزیوەتەوە، وەرزی رابردوو هێزی یانەکە بەسەر ژمارەیەکی زۆر یاریزاندا پەرت ببوو، شه‌ش گۆڵکار و پێنج ئەسیستکاری جیاواز، ئەمە لە رووواڵەتدا وەک کاری گرووپی دەبینرا، بەڵام لە کردەوەدا بە واتای نەبوونی سهركردهیهک له هێڵی هێرشبه‌ر دێت کە لە ساتە قورسەکاندا بتوانێت یارییەکە یەکلاییبکاتەوە.
بەڵام لەم وەرزەدا، چیرۆکەکە تەواو گۆڕاوە، کەتیبەکەی باسم قاسم بۆ گۆڵکرد و دروستکردنی گۆڵ، متمانەی تەواوی بە توانای شێرزۆد تهمیرۆڤه كه بە تەنیا نیوەی گۆڵەکانی کردووە، موعتەز زادەمیش نیوەی ئەسیستەکانی کردووە. ئەمە هێزێکی یەکلاییکەرەوەی پێبەخشیون کە وەرزی رابردوو لێی بێبەشبوون.
کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان
ئەم گۆڕانکارییە تاکتیکییە ڕاستەوخۆ لەسەر ئەنجامەکان ڕەنگیداوەتەوە، هەولێری ئەمساڵ نەک هەر شکستی نییە، بەڵکو پێنج خاڵ زیاتری لە هەمان قۆناخی وەرزی ڕابردوو کۆکردووەتەوە.
هێڵی هێرشبەرییەکەی چالاک‌تر بووە و دوو گۆڵی زیاتری تۆمارکردووە. تێکڕای گۆڵکردن لە هەر یارییەکدا لە 1.33 گۆڵ بۆ 1.67 گۆڵ بەرزبووەتەوە.



