Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە؛ ڤینیسیۆس داوای لێبوردنی لە چابی ئاڵۆنسۆ نەکردووە؟

وردەکاری کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

دوێنێ چواشەممە 29ـی ئۆکتۆبەری 2025، بەهۆی رووداوەکانی کلاسیکۆ چابی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر کۆبووەتەوە و کێشەی نێوانیان یەکلایی کردووەتەوە.

پێگەی ئێل چیرینگویتۆ ئاشکرایکردووە، دوێنێ چاڤی ئاڵۆنسۆ کاتژمێر 8:09 گەیشتووەتە ڤاڵدێبێباس، ڤینیسیۆس جونیۆریش نزیکەی کاتژمێر و نیوێک دواتر و بە دیاریکراوی کاتژمێر 9:53 گەیشتووەتە شوێنی مەشقەکان.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ڤینیسیۆس سەرەتا لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ کۆبووەتەوە، بەهۆی هەڵسوکەوتەکانی لەکاتی گۆڕانکاری پێکرانی لە یاریی کلاسیکۆ داوای لێبوردنی لە راهێنەرە ئیسپانییەکە کردووە.

ڤینی کاتژمێر 10:30 خولەک چووەتە ژووری خۆگۆڕین لەوێش داوای لێبوردنی لە یاریزانانی هاوڕی کردووە و بەڵێنی داوە هەرگیز هەڵسووکەوتی وا دووبارە نەکاتەوە و هەمووان بەیەکەوە بە یەک ئاراستە بڕۆن.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکەش لەوێ ئامادە بووە، جونیۆر داوای لێبوردنی لە سەرۆک، راهێنەر، یاریزانان و سەرجەم هاندەرانی یانەکە کردووە.

پێگە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پاش کۆتاییهاتنی مەشقەکان، جونیۆر کاتژمێر 3:17 خولەک ڤاڵدێبێباسی جێهێشتووە، هەر دوای مەشقەکان راستەوخۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دووبارە داوای لێبوردنی لە هەمووان کرد.

ئێستا؛ ڤینیسیۆس جونیۆر بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاودەکاتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button