Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

نزیکەی سەدەیەکە لیڤەرپوول ئاماری وا خراپی تۆمار نەکردووە

ئەنجامەکانی سڵۆت لە خراپەوە بۆ خراپتر

Yariga App

یاریگا –

ئاستی لیڤەرپوول لە خراپەوە بۆ خراپتر دەچێت و تیمەکەی ئارنە سڵۆت ناسنامەی خۆیانیان ونکردووە. ئەمشەویش 0-3 لە بە کریستاڵ پاڵاس دۆڕان و لە جامی کاراباو کرانەدەرەوە.

رێدز لە 7 یاریی رابردووی خۆیاندا لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا تەنها یەک یاریی بردووەتەوە، لە بەرامبەردا 6 جار تووشی شکست هاتووە.

ئەو ئەنجامەی ئەمشەویش بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس، لە خراپترین دۆڕاندنەکانی لیڤەر بوو لە ماوەی 91 ساڵی رابردوودا.

کۆتاجار ئەو یانەیە یارییەکی لە چوارچێوەی جامی نێوخۆیی ئەو وڵاتە بە سێ گۆڵ دۆراندبێت لەنێو یاریگای ئانفیڵد، ساڵی 1934 بووە، کە بەرامبەر بۆڵتن بوو.

دیار نییە ئەم ئەنجامانە چارەنووسی راهێنەرە هۆڵەندیەکە بەرەوکوێ دەبەن. ئەوە لەکاتێکدایە سێ یاریی داهاتووی یانەکە قورسن کە بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا، ریال مەدرید و مانجێستەر سیتی دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button