
یاریگا –
ئەنجوومەنی یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘IFAB’ چەند پێشنیازێک بۆ دەستکاریکردنی یاساکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئەنجوومەنەکە پێشنیازی دەستوەردانی سیستمی ڤار لە بڕیاری پێدانی دووەم کارتی زەرد بە هەڵە، دەکات.
ئەنجوومەنی یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی چەندین پێشنیازی دیکەی بۆ باشترکردنی بەڕێوەچوونی یارییەکان لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجوومەنەکە لە 20ی یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو لە لەندەن تاوتوێدەکات.
ئەنجوومەنەکە کۆبوونەوەیەکی ئۆنڵاینی لەگەڵ ئەنجوومەنی راوێژکارانی هونەری بە سەرۆکایەتی نۆیڵ مۆنی، سەرۆکی جێبەجێکاری یەکێتیی تۆپی پێی وەیڵز کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا چەندین بابەت تاوتوێکران، لەوانەیە پڕۆتۆکۆڵی بەکارهێنانی سیستمی ڤار.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، چەندین پێشنیاز بۆ کەمکردنەوەی پچڕانی یاریی و بەفیڕۆدانی کات تاوتوێکران، لەوانەیە ئەگەری بەکارهێنانی شێوازی ژماردنی پێچەوانە ‘داژماردن – Count Down’ بۆ هەڵدانی لا و شووتی گۆڵپارێز.
🚨 La IFAB propondrá que el VAR pueda intervenir ante una segunda tarjeta amarilla incorrecta pic.twitter.com/mTjqOz4BPY
— MARCA (@marca) October 28, 2025
پەنابردن بۆ شێوازی ژماردنی پێچەوانە بۆ ئەوەیە، گۆڵپارێزان نەتوانن بۆ ماوەیەکی درێژتر لە رابردوو، تۆپ لای خۆیان بهێڵنەوە و بە ئەگەرێکی زۆر، لە کۆبوونەوەی داهاتوودا، یاساکە دەستکاری دەکرێت و گۆڵپارێزان ناتوانن بۆ ماوەی زیاتر لە هەشت چرکە، تۆپ لای خۆیان بهێڵنەوە.
یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بریتییە لە دۆزینەوەی چەند میکانیزمێک، تاوەکو بەفیڕۆدانی کات کەمبکەنەوە، کە بە زۆری لە ئەنجامی گۆڕانکاری و پێکانەکان روودەدات.



