
یاریگا –
جیانلویجی بوفۆن، گۆڵپارێزی پێشووی یوڤێنتوس داوای لە دەستەی کارگێڕی یانەکەی کردووە، تەواوی بەرپرسیارێتی بدەنە دەست لوچیانۆ سپالێتی.
ئیگۆر تودۆر، دوای هەشت یاریی بە دوای یەکی بێ بردنەوە لە پۆستی راهێنەرایەتی یوڤێنتوس دوورخرایەوە.
بیانکۆنێری لەدوای بردنەوە قورسەکەی لە ئینتەر میلان 4-3، هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە، ئەمەش بووە هۆی دوورخستنەوەی تودۆر لە پۆستەکەی.
چەند ناوێک بۆ شوێنگرتنەوەی تودۆر پێشنیاز کراون، لەوانە؛ رۆبێرتۆ مانچینی، رافایێلی پالادینۆ، بەڵام سپالێتی دیارترین ناوە و پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ یانەکەدا هەیە.
بوفۆن لە ئاهەنگی تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر دامەزراندنی رۆژنامەی کۆریێرێ دێلۆ سپۆرت روونیکردەوە؛
سپالێتی لەڕووی ئەزموونەوە باشترینە، بەتەواوی پاڵپشتی وەرگرتنی پۆستی راهێنەری یانەکەی بۆ دەکەم.
لوچیانۆ کەسێکی گونجاوە بۆ هەر یانەیەک کە بیەوێت پارێزگاری لە حەزەکانی بکات، یوڤێنتوس زۆر پارە لەگەڵ لۆچیانۆ لەدەست نادات.
سپالێتی دەبێتە بژاردەیەکی پیشەیی زۆر ناوازە، چونکە ئەو پیاوی تۆپی پێیە، جیا لەمەش کەس و راهێنەرێکی زۆر باشە. لەڕووی کاریزما و دەسەڵاتەوە، سپالێتی باشترینە و زۆر گونجاوە بۆ یوڤێنتوس.
Buffon: “Spalletti il profilo giusto per chi vuole avere ambizione”. VIDEO#SkySport #Buffon #Spallettihttps://t.co/NTF4GASwLf
— skysport (@SkySport) October 27, 2025
پێشتر بوفۆن و سپالێتی پێکەوە لە یۆرۆی 2024 لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کاریان کردووە، ئێستاش بوفۆن بەڕێوەبەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیایە.



