Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

سێیەمجارە لە سەدەی 21؛ دواجار لیڤەرپوول کەی چوار یاریی بەدوای یەک دۆڕاوە؟

شکستێکی گەورە بۆ تۆماری سڵۆت زیادکرا

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول لە گەڕی نۆیەمی پرێمەرلیگ 3-2 بە برێنتفۆرد دۆڕا و ئەمەش چوارەم دۆڕانی یەک بەدوای یەکی رێدزە لە خولی ئەم وەرزەدا.

بەر لە شکستەکەی شەوی رابردووی لیڤەرپوول لە باکووری لەندەن، کەتیبەکەی ئارنە سڵۆت بە کریستال پاڵاس، چێڵسی و مانچێستەر یونایتد دۆڕابوو.

لیڤەرپوول لەوەتەی شوبات/فێبرایەری ساڵی 2021 چوار یاریی بە دوای یەک نەدۆڕاوە، کاتێک بە یانەکانی برایتن، مانچێستەر سیتی، لێستەر سیتی و ئێڤەرتن دۆڕا.

رێدز 9 یاریی لە وەرزی 2020-2021 دۆڕاند و پلەی سێیەمی بە کۆکردنەوەی 69 خاڵ بەدەستهێنا، لەدوای مانچێستەر یونایتدی خاوەن پلەی دووەم و مانچێستەر سیتی پاڵەوان بوو.

لیڤەرپوول لە سەدەی 21 سێجار چوار یاریی بەدوای یەک دۆڕاوە و یەکەمجار لە وەرزی 2002-2003 بوو، کاتێک بە یانەکانی فولهام، مانچێستەر یونایتد، چارڵتن ئاتلێتیک و سەندرلاند دۆڕا.

لیڤەرپوول لەو وەرزەدا پلەی پێنجەمی بە کۆکردنەوەی 64 خاڵ تەواوکرد، لە کۆی وەرزەکە 10 یاریی دۆڕاند و 10 یاریش یەکسانبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button