Loading...
ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ژمارەیەکی دەگمەن له مێژووی تۆپی پێ؛ بایرن ریکۆردێکی ناوازەی یەکسانکردەوە

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن بە راهێنەرایەتی ڤینسینت کۆمپانی بەردەوامە له زنجیرە سەرکەوتنەکانی و ئەمشەویش لە میانی گەڕی 8ی یارییەکانی بوندسلیگا 0-3 لە مونشن گلادباخی بردەوە.

تیمەکەی کۆمپانی لەوەتەی دەستپێکی وەرزەکەوە جگە لە بردنەوە، نازانن یەکسانبوون و شکست چییە. سەرکەوتنەکەی ئەمشەویان گەیشتنە 13 بردنەوەی یەک لەدوای یەک لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا. بەوەش ژمارەکەی ئەیسی میلانی وەرزی 1992/983یان یەکسان کردەوە. ئێستا وەک تاکە دوو یانەی مێژوو ماونەتەوە لەوەندە ژمارەی یاریی دەستپێکی وەرزەکەدا تەنها بردنەوە بنووسنەوە.

باڤارییەکان چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە گەڕی سێیەمی جامی ئەڵمانیا دەبنە میوانی کۆڵن. دەرفەتێکی گەورەیان لەپێشە بردنەوەیەکی دیکە تۆمار بکەن و وەک ریکۆردی مێژوویی بەناوی خۆیانەوە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button