Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی بارسێلۆنا V ئۆڵیمپیاكۆس؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ بە یاریی نێوان بارسێلۆنا و ئۆڵیمپیاكۆس دەستپێدەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 19:45 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ئۆڵیمپیاكۆسی یۆنانی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی خول چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنا لە دوو یاریی رابردووی چامپیۆنزلیگدا لە هەفتەی یەكەم بووە میوانی نیوكاسڵ و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی لێبردەوە، لە هەفتەی دووەمیشدا میوانداری پاریس سانجێرمانی كرد و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شكستیهێنا.

بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی شازدەیەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

لە بەرامبەردا ئۆڵیمپیاكۆس لە یاریی یەكەم بە بێ گۆڵ لەگەڵ پاڤۆس یەكسان بوو، لە یاریی دووەمیشدا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بە ئارسیناڵ دۆڕا.

بە كۆكردنەوەی یەک خاڵ لە ریزبەندی 29 چامپیۆنزلیگ دێت.

هەردوو یانە لە مێژوودا تەنیا دوو جار رووبەڕوو بوونەتەوە لە یارییەک بارسێلۆنا براوە بووە و یارییەكیش یەكسان بوون.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بارسێلۆنا بە بێ ژمارەیەكی زۆر یاریزان بەرامبەر ئۆڵیمپیاكۆس یاریی دەكات.

لە تواناكانی هەریەک لە فێران تۆرێس، لیڤاندۆڤسكی، خوان گارسیا، ئۆلمۆ، رافینیا، گاڤی و تێر شتیگن بێبەش دەبێت.

ئۆڵیمپیاكۆس بە بێ گابریێل سترێفێزا و رۆدینیێ رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا

چێزنی

كۆندێ، ئاراوخۆ، كوبارسی، بالدێ

دی یۆنگ، كاسادۆ

بەرداخچی، پێدری، فێرمین

راشفۆرد

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئۆڵیمپیاكۆس

تزۆلاكیس

كۆستینیا، رێتسۆس، پیرۆلا، ئۆرتیگا

هێزێ، گارسیا

مارتینس، چیكینیۆ، پۆدێنس

ئەیوب كەعبی

بابەتی زیاتر

Back to top button