خوولهکانی دیکەگرنگترین
فەرمی؛ رێنجەرز راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

یاریگا –
یانەی رێنجەرزی سکۆتلەندی بەفەرمی راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد، ئەوە دوای 15 چۆڵبوونی پۆستەکە.
رێنجەرز لە 5ی ئەم مانگە رەسڵ مارتنی بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە دوورخستەوە. لەوکاتەوە چەند ناوێکی دیار دەنگۆی وەرگرتنی پۆستەکەیان هەبوو. لەنێویاندا ستیڤن جێرارد، بەڵام رەتیکردەوە بگەڕێتەوە بۆ ئەو یانەیە.
جێرارد راهێنەرایەتیکردنی یانەیەکی ناوداری ئەوروپای رەتکردەوە
لە کۆتاییدا یانەکە لەگەڵ دانی رۆڵی ئەڵمانی گەیشتە رێککەوتن.
بەپێی گرێبەستی نێوانیان، دانی رۆڵ بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو ئەرکەکە لە ئەستۆ دەگرێت.
رۆڵ تەمەنی 36 ساڵە. پێشتر لە 2023 تا 2025 راهێنەری شیفیڵد وینزدەی ئینگلیزی بووە.
Welcome to Rangers, Danny Röhl.
— Rangers Football Club (@RangersFC) October 20, 2025