ئینگلتەرا

رێنجەرز: لامپارد شایەنی راهێنەرایەتی نییە

یاریگا –

فرانک لامپارد، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی چێڵسی، لەنێو بژاردەکانی را‌هێنەرانی رێنجەرز دوور خرایەوە.

لامپارد دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە پرێمەرلیگ و لە یانەی چێڵسی تاوەکوو ئێستا لە پشوو دایە و راهێنەرایەتی هیچ یانەیەک ناکات.

لە دۆخی نالەباری کۆتایی وەرزی رابردوودا، لامپارد رازی بوو بە شێوەیەکی کاتی راهێنەرایەتی چێڵسی تاکۆتایی وەرز بگرێتە ئەستۆ، دواتر بە هەڵبژاردنی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە تاوەکوو شین پۆشەکانی لەندەن رۆژانی نوێ ئەزموون بکەن.

لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ کۆتایی هاتنی هاوکارییەکانی یانەکەی رێنجەرز لەگەڵ راهێنەری ئەم تیپە، باس لەوە کرا کە دەستیان بە دانوستان کردووە لەگەڵ چەند راهێنەرێک، لەنێویاندا ناوی لامپارد، و باس لە گەڕانەوەی ئەم راهێنەرە لاوە بۆ جیهانی تۆپی پێ کرا.

بەڵام بی بی سی سپۆرت دەڵێت، ئەم ئەستێرەیەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هیچ جێگایەکی لەنێو بژاردەکانی کۆتاییدا نییە بۆ سەرکردایەتیکردنی یانەی رێنجەرز و نابێت چاوەڕێی زوو گەڕانەوەی بین بۆ جیهانی راهێنەرایەتی، چونکە بەڕێوەبەرانی یانەی رێنجەرز لە گفتوگۆکردن لەگەڵیدا زۆر رازی نین.

لە ئێستادا کیڤن مەسکات و فیلیپ کلیمەنت دوو بژاردەی سەرەکین بۆ ئەوەی لەسەر کورسی یەدەگی رێنجەرز دابنیشن، بەڵام نازانرێت یانەکە دواجار لەگەڵ کام راهێنەر دەگاتە رێککەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button