Loading...
ئیسپانیا

دێکۆ پلانی گواستنەوەی زستانەی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات

‌هیچ گواستنەوەیەک نییە!

Yariga App

یاریگا –

دێکۆ، بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا، ئاشکرای کرد لە زستاندا هیچ گرێبەستێکی نوێ واژۆ ناکەن.

دێکۆ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی کادینا سێر و دواتریش لە لێدوانەکانیدا لە کۆبوونەوەی فەرمی ئەندامانی یانەکەدا وێنەیەکی روونی لە دۆخی ئێستا و پلانەکانی داهاتووی بلاوگرانا خستەڕوو.

دێکۆ بە روونی ئەوەی خستەڕوو کە بارسێلۆنا لە گواستنەوەی زستانەدا هیچ گرێبەستێکی نوێ واژۆ ناکات و لەوبارەیەوە دەڵێت:

لە هاویندا ئەوەی ویستمان و لە تواناماندا بوو کردمان، ئێستا تەنیا دەبێت کار لەسەر چارەسەر و گەڕانەوەی یاریزانە پێکراوەکان بکەین، گواستنەوەی یاریزانی نوێ لە پلانماندا نییە.

لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە متمانەیان بە لاماسیا گوتی:

بارسێلۆنا پاڵپشتی تەواوی فلیک دەکات و باوەڕی بە لاماسیا هەیە.

دێکۆ هەروەها بەرگری لە فلیک کرد و رەخنەی لە ناوبژیوانی لالیگا گرت و گوتی:

کاتێک بارسا بەشدارە، هەمیشە بردنەوە قورسترە، ئێمە نامانەوێت بیانوو بهێنینەوە، بەڵام هەندێک بڕیار بەڕاستی دژی ئێمە بووە، کرانە دەرەوەی فلیک بەرامبەر جیرۆنا قبوڵکراو نەبوو و بە دڵنیاییەوە یانەکە ناڕەزایەتی دەردەبڕێت.

ئەم قسانە لەکاتێکدایە کە تیپەکەی هانزی فلیک دوای دوو شکستی یەک لەدوای یەک و بردنەوەیەکی سەخت لە جیرۆنا بە ئەنجامی 2-1 هێشتا لە قەیراندایە، زۆرێک پێشبینیان دەکرد یانەکە لە مانگی یەکدا بۆ بنیاتنانەوەی پێکهاتەکەی هەنگاوی نوێ بنێت و ئەستێرەیەک بگوازێتەوە بەڵام بەڕێوبەری وەرزسی یانەکە ئەم دەنگۆیانەی رەت کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button