Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

نۆتینگهام فۆڕێست راهێنەری نوێ دەستنیشاندەکات

لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئاشکرای دەکات

Yariga App

یاریگا –

شۆن دایش، لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی نۆتینگهام فۆڕێست نزیکبووەتەوە.

رۆژنامەنووسی BBC سپۆرتس، ساموێل مۆقبل ئاشکرایکردووە، گفتوگۆی نێوان شۆن دایش و نۆتینگهام فۆڕێست پێشکەوتووە بۆ ئەوەی راهێنەرە 54 ساڵانییەکە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت.

شۆن دایش پاڵێوراوی سەرەکیە بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی نۆتینگهام وەربگرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ئانج پۆستێکۆگلو لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخرایەوە و نۆتینگهام دەیەوێت ئەمڕۆ دووشەممە گرێبەستەکە یەکلاییبکاتەوە.

نۆتینگهام تەنیا 17 خولەک دوای دۆڕانیان 3-0 بەرامبەر چێڵسی، ئانج پۆستێکۆگلوی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە.

فۆڕێست لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لەکۆی هەشت یاریی تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە و پلەی 18ـی ریزبەندی گرتووە و بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت.

دایش لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو گفتوگۆی ئەرێنی لەگەڵ نۆتینگهام کردووە و پێشبینی دەکرێت بەمزووانە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

هاوکات مارکۆ سیلڤا، راهێنەری فولهام یەکێکی دیکەیە لەو راهێنەرانەی نۆتینگهام چاوی لەسەرییەتی، بەڵام بەربەست لەبەردەم گوستنەوەی ئەو راهێنەرە زۆرە و نۆتینگهام لە بەدەستهێنانی ساردبووەتەوە.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی مارکۆ سیلڤا لەگەڵ فولهام زۆرە، نۆتینگهام لەم وەرزە ناچاربووە پارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نونۆ سانتۆس و پۆستێکۆگلو بدات، بۆیە بەدوور دەزانرێت بتوانێت تێچووی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی مارکۆ سیلڤا لەئەستۆ بگرێت.

لەلایەکی دیکە بەدوور دەزانرێت، راهێنەرە پۆرتوگالییەکە لە ناوەڕاستی وەرز دەستبەرداری فولهام ببێت و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button