
یاریگا –
بارسێلۆنا کار لەسەر بەڕێکردنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دەکات و لە ئێستاوە شوێنگرەوەشی بۆ دۆزیوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئێستا دوسان ڤلاهۆڤیچ لە یانەی یوڤێنتوس بەهێزترین بەربژێرە بۆ شوێنگرەوەی لیڤا، ئەوەش بەشێوەیەکی زۆر بەهۆی ئەوەی کە ڤلاهۆڤیچ لە گواستنەوەکانی هاوینی داهاتوو دەبێتە یاریزانێکی ئازاد. ئەوکات بارسا دەتوانێ هەر بەخۆڕایی بیگوازێتەوە.
سەرچاوەکە وردەکاریی زیاتری خستووەتەڕوو، نووسیویەتی کە دێکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی کاتالوونیەکان لە مانگی ئاب لەگەڵ بریکارەکانی ئەو یاریزانە سڕبیە کۆبووەتەوە بۆ تاوتوێکردنی گرێبەستەکە.
🚨 Dušan Vlahović has resurfaced as a leading candidate to succeed Robert Lewandowski at Barcelona, largely because he’s available on a free transfer come June.
The 26-year-old striker’s contract with Juventus expires at the end of the season and Deco already met with the… pic.twitter.com/dJ59WDR35h
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) October 16, 2025