Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

جووڵەیەکی سەیری یاریزانانی لالیگا هەرا دەنێتەوە

بڕیارە لە سەرجەم یارییەکانی ئەم گەڕە دووبارە بکرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

کۆمەڵەی خولی ئیسپانیا ‘لالیگا’ هەڵوێستێکی سەیری بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە دژی گواستنەوەی یاریی نێوان بارسێلۆنا و ڤیاڕیال بۆ مەیامی دەربڕی.

کاپتنی یانەکانی لالیگا لەسەر وەستان بەبێ جوولە لە 20 تاوەکو 30 چرکەی یەکەمی هەموو یارییەکانی گەڕی نۆیەمی لالیگا رێککەوتوون.

یەکەم هەڵوێستی ناڕەزایی دەربڕین ل ەیاریی نێوان ریال ئۆڤیێدۆ بەرامبەر ئیسپانیۆل پیشاندرا، بەڵام لالیگا بڕیاریدا پەخشی گواستنەوەی یارییەکە لە 20 چرکەی یەکەم ببڕێت، تاوەکو نیگەرانی یاریزانان دەرنەکەوێت.

کاتێک یاریزانان هەڵوێستەکەیان جێبەجێکرد، پەخشی نێو یاریگا وەستێندرا و یاریگای ئۆڤیێدۆ لە دەرەوە پیشاندرا.

پێشبینی دەکرێت لە سەرجەم یارییەکانی ئەم گەڕە، بەهەمان شێوە ناڕەزایی دەرببڕن، لەوانەش یارییەکەی ریال مەدرید بەرامبەر خێتافی و بارسێلۆنا بەرامبەر جیڕۆنا.

یاریزانان دەیانەوێت تووڕەیی خۆیان لە بەرامبەر نەبوونی شەفافیەت، رێزگرتن و هەماهەنگی لالیگا لەگەڵ یاریزانان پیشانبدەن، ئەمەش دوای گواستنەوەی یاریی نێوان بارسێلۆنا و ڤیاڕیال لە 20ی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بۆ یاریگای هاڕد رۆژ لە مەیامی.

بابەتی زیاتر

Back to top button