ئیندۆنیزیا دوورخستنەوەی پاتریک کلویڤێرتی راهێنه‌ری راگەیاند
به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه

یاریگا –
یەکێتیی تۆپی پێی ئیندۆنیزیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە فەرمی کۆتاییهاتنی گرێبەستی پاتریک کلایڤێرتی راهێنەری هۆڵەندی راگەیاند، ئەمەش تەنها دوای ساڵێک لە کارکردنی و بەهۆی شکستهێنانی هەڵبژاردەکە لە گەیشتن بە جامی جیهانی 2025.
کلایڤێرت ئەرکی گەیاندنی ئیندۆنیزیای بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بۆ مۆندیال لە ئەستۆ گرتبوو، سەرەڕای گەیاندنی هەڵبژاردەکە بۆ قۆناخی چوارەمی پاڵاوتنەکان، کە دەستکەوتێکی مێژوویی بوو، بەڵام لە قۆناخی پاشکۆدا بە دوو دۆڕانی یەک لەدوای یەک بەرامبەر سعودیە 3-2 و عێراق 1-0، خەونی گه‌یشتنیان به مۆندیال کۆتایی هات.
🚨 BREAKING:
PSSI have confirmed that Patrick Kluivert and his coaching team have 𝗽𝗮𝗿𝘁𝗲𝗱 𝘄𝗮𝘆𝘀 with the Indonesia national team!
— Football Indonesia (@ftblindonesia) October 16, 2025
سەرەڕای پێشکەوتنی تاکتیکی، دوو هۆکاری سەرەکی بوونە رێگر لەبەردەم سەرکەوتنی کلایڤێرت ئه‌ویش لاوازیی هێڵی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه لە تۆمارکردنی گۆڵدا کێشەیەکی دیاری هەبوو، هه‌روه‌ها نه‌یتوانی به‌رگری له تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی بكات.
بە رۆیشتنی کلایڤێرت، کە سەرپەرشتی هەڵبژاردەکانی لاوانیشی دەکرد، یەکێتیی تۆپی پێی ئیندۆنیزیا ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکی گەورە بووەتەوە بۆ دۆزینەوەی ڕاهێنەرێکی نوێ کە بتوانێت پڕۆژەیەکی درێژخایەن بۆ بنیاتنانەوەی تۆپی پێی وڵاتەکە دابڕێژێت.