Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

فرۆشتنی مانچێستەر یونایتد پێدەنێتە قۆناخێ پێشکەوتوو

Yariga App

یاریگا –

رۆژ لەدوای رۆژ زانیاریی نوێ لەسەر دەنگوباسی فرۆشتنی مانچێستەر یونایتد بڵاو دەکرێتەوە و، ئەمجارەش پێشهاتی تازە بڵاوکرایەوە.

ماوەیە دوو هەفتە دەبێت بابەتی فرۆشتنی مان یونایتد لەلایەن خێزانی گلەیزەرسەوە بووەتە سەرباسی مێدیاکانی ئینگلتەرا و، ناوی چەند کڕیارێکی بەهێز هەن بۆ کڕینەوەی یانەکە ئینگلیزیەکە. کە تێیاندا ئیماراتیەکان، هاوشێوەی سعوودیەکان رکابەرێکی بەهێزن.

لەم راپۆرتەدا بەوردیی بابەتی پەیوەنددار بخەوێنەوە:

وادەی فرۆشتنی مانچێستەر یونایتد ئاشکراکرا

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی، گروپی وەبەرهێنی ئیماراتی ئەمڕۆ کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەگەڵ بەرپرسانی مانچێستەر یونایتد کۆدەبنەوە.

زانیارییەکان ئەوەیان جەختکردووەتەوە کە ئیماراتییەکان زۆر جیددین بۆ کڕینی یانە ئینگلیزەکە. هەرچی خێزانی گلەیزەرسە، کراوەن بە رووی فرۆشتنی تەواوی بەشەکانی یانەکە.

ماوەی 20 ساڵە بنکەی هاندەرانی مان یونایتد، بەتایبەت لەوکاتەوەی خێزانی گلەیزەرسی ئەمریکی یانەکەیان بە بڕی  790 ملیۆن پاوەند کڕی، ساڵ لەدوای ساڵ ناڕەزایەتی دەردەبڕن لە سیاسەتەکانی خاوەندارە ئەمریکییەکان. ئاستی ئەو ناڕەزایەتیانە لە 10 ساڵی رابردوودا گەیشتووەتە لووتکە، ئەوەش بەهۆی دوورکەوتنەوەی تیمەکەیان لە نازناوە گەورەکان. بە هاتنی سێرج جیم راتکڵیفی سەرمایەداری ئینگلیزیش کە شوباتی ساڵی 2024 بە رێژەی 25%ی پشکەکانی کڕیەوە، بارودۆخەکە هەر وەک خۆی ماوەتەوە ئەگەرچی دەستەوەستانیش نەبوونە لە گۆڕینی راهێنەر و ئەنجامدانی گرێبەست.

بابەتی زیاتر

Back to top button