Loading...
ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

زێدان: چێژ لە سەیرکردنی یاریی سێ یاریزان وەردەگرم

Yariga App

یاریگا –

زەینەدین زێدان، ئەفسانەی تۆپی پێی فەڕەنسا، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەستێرەکانی جیهانی تۆپی پێی ئەمڕۆ دەکات و سەرسامی سێ یاریزانە.

زێدان لە فێستیڤاڵی لۆس سپۆرت کە لەلایەن رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت رێکخرابوو یەکێک بوو لە میوانەکانی فێستیڤاڵەکە، باسی لە گەشتی کاروانی وەرزشی خۆی کرد لە منداڵییەوە لە مارسیلیا تا خەونی جێگرتنەوەی دیشامپ وەک راهێنەری فەرەنسا، هەروەها باسی لەو یاریزانانە کرد کە چێژ لە سەیرکردنی یارییەکانیان وەردەگرێت و سەرسامە پێیان و ستایشێی زۆری لامین یامالی کرد.

زیزۆ گوتی:

بەبێ گوێدانە ئەو پۆستەی کە تێیدا یاری دەکات، لامین یامال هەر جارێک قاچی بەر تۆپ دەکەوێت دڵخۆشم دەکات. وەرزی رابردوو لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەرمیلان لە سان سیرۆ بە تەنیا خۆی هەموو شتێکی کرد.

هەروەها ستایشی ڤیتینیا و جواو نێڤیسی کرد کە دوو پایەی سەرەکی هێڵی ناوەڕاستی پاریس سانجێرمانن و بە بڕوای ئەو ئەوان هیچکات پاسی هەڵە نادەن و هەرگیز تۆپ نافەوتێنن.

هەروەها سەبارەت بە بەهرەمەندە لاوە تورکەکەی یۆڤێنتوس ییڵدز گوتی:

یاریزانێکی باشە و گۆڵ تۆمار دەکات، بەڵام هێشتا پێویستی بە پێگەیشتن و بەهێزبوونی جەستەیی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button