Loading...
ئیسپانیا

ئیسپانیا خەریکە ریکۆردێکی مێژوویی ئیتاڵیا یەکسان دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئیسپانیا خەریکە مێژوو دەنووسێتەوە و بە گوێڕەی ئامارەکان باشترین هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێستایە.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا سبەی سێشەمە دەگەڕێتەوە ڤایادۆلید. شارێک کە لە تشرینی دووەمی 2023 گاڤی بە سەختی تێیایدا تووشی پێکان بوو و بۆماوەی نزیک ساڵێک لە یاریگاکان دوور کەوتەوە. ئەمشەو جارێکی دیکە لاروخا دەگەڕێتەوە ئەم یاریگایە و رووبەرووی بولگاریا دەبێتەوە.

ئیسپانیای دێلافوێنتێ لە 28 یاریی فەرمیدا نەدۆڕاوە و ئامانجی سەرکەوتنە لەم یارییەشدا بە سەرکەوتنی بەرامبەر بولگاریا، بەبێ شکست دەگاتە 29 یاری فەرمی لەسەریەک و دوو یاریی دیکە لەگەڵ یەکسان کردنەوەی ژمارەی پێوانەیی ئیتاڵیا دوور دەبێت.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بەگوێڕەی یاساکانی فیفا، ئەو یارییانەی کە بە لێدانی سزا یەکلایی دەکرێنەوە، وەک یەکسانبوون تۆمار دەکرێن نەک بردنەوە یان دۆڕان. ئەمەش بریتییە لە بردنەوەی یاریی کۆتایی بەرامبەر کرواتیا لە نەیشنزلیگی 2023 و لە قۆناخی چارەکی کۆتایی بەرامبەر هۆڵەندا و دۆڕانی یاری کۆتایی میونشن بەرامبەر پۆرتوگال.

ئەگەر هەموو شتێک وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت بەرەو پێش بڕوات، ئەوا ئیسپانیا دەتوانێت ژمارەی پێوانەیی ئیتاڵیا یەکسان بکاتەوە کە 31 یاری فەرمی بەبێ دۆڕانی لە مێژووی هەڵبژاردەکەدا هەیە، کە باشترینە لە جیهاندا.

جگە لەوەش ئیسپانیا دوای سێ کلین شیت لەسەریەک رووبەڕووی بولگاریا دەبێتەوە. ئەمەش دەرفەتێک دەدات بە ئونای سیمیۆنی بە 33 خولەک یاریی کردن ژمارەی پێوانەیی خۆی لە یاریی نێودەوڵەتیدا بشکێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button