
یاریگا –
جاک ویڵشێر نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەکی وڵاتەکەی و دەیەوێ لەو رێگەیەوە بەفەمی وەک پیشگەرێک بێتە نێو بوارەکەوە.
ویڵشێر بە یەکێک لە ناوە دیارەکانی یانەی دوو دەیەی رابردووی ئارسیناڵ کە لە 2008-2018 درێسی گەنەرزی پۆشی. لە بواری راهێنەرایەتیکردنیشدا، ئەزموونەکەی لەگەڵ تیمی خوار 18 ساڵانی یانە لەندەنییەکە دەستپێکرد، ئەوەش دوای تەنها 4 رۆژ لە وازهێنانی یەکجارەکیی لە مانگی یۆلیۆی 2022. لە ئەپرێلی ئەمساڵیش پۆستەکەی لە نۆرویچ سیتی وەرگرت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی talkSPORT، یانەی لوتن تاونی نزیکە لە دەستنیشانکردنی جاک وەک راهێنەری نوێ.
لوتن تاون کە ئێستا لە چامپیۆنشیپ یاریی دەکەن، ئەنجامەکانی ئەم وەرزەیان لەو خولە خراپە. لە 11 یارییدا تەنها 16 خاڵیان کۆکردووەتەوە و لە پلەی 11 دەبینرێن.
🚨 Luton Town are closing in on a deal to appoint Jack Wilshere as their new manager.
(Source: @talkSPORT) pic.twitter.com/emY58YP6mC
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) October 12, 2025