
یاریگا –
فرۆشتنی مانچێستەر یونایتد سەرباسی مێدیاکانی ئینگلتەرایە و چەند رۆژێکە زانیارییەکان لەو بارەیەوە پێشهاتی نوێ باسدەکەن. ئەمڕۆش کۆتا وادەی فرۆشتنی یانەکە ئاشکراکرا.
ماوەی 20 ساڵە بنکەی هاندەرانی مان یونایتد، بەتایبەت لەوکاتەوەی خێزانی گلەیزەرسی ئەمریکی یانەکەیان بە بڕی 790 ملیۆن پاوەند کڕی، ساڵ لەدوای ساڵ ناڕەزایەتی دەردەبڕن لە سیاسەتەکانی خاوەندارە ئەمریکییەکان. ئاستی ئەو ناڕەزایەتیانە لە 10 ساڵی رابردوودا گەیشتووەتە لووتکە، ئەوەش بەهۆی دوورکەوتنەوەی تیمەکەیان لە نازناوە گەورەکان. بە هاتنی سێرج جیم راتکڵیفی سەرمایەداری ئینگلیزیش کە شوباتی ساڵی 2024 بە رێژەی 25%ی پشکەکانی کڕیەوە، بارودۆخەکە هەر وەک خۆی ماوەتەوە ئەگەرچی دەستەوەستانیش نەبوونە لە گۆڕینی راهێنەر و ئەنجامدانی گرێبەست.
وەرچەرخانێکی کتوپڕ و گەورە لە خاوەندارێتی مانچێستەر یونایتد روودەدات
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە رۆژنامەی ئاتلێتیکی ئەو وڵاتە بڵاویکردووەتەوە، خێزانی گلەیزەرس پێش ساڵی 2027 بەتەواوەتی یانەکە دەفرۆشن.
سەرچاوە جیاوازەکان باس لەوە دەکەن کە نرخی 5 ملیار پاوەندیان دیاریکردووە بۆ هەر کڕیارێک بیەوێت بەتەواوەتی لێیان بکڕێتەوە.
ئاتلێتیک ئەوەش زانیوە کە چەند رکابەرێک لەسەرهێڵن بۆ ئەو مەبەستە، ئەوانیش شێخ جاسمی قەتەری، گروپی وەبەرهێنی ئیماراتی، وەبەرهێنە سعوودیەکان و چەندین کۆمپانیای خاوەن پشک.
🚨 The Glazers are reportedly considering selling Manchester United before 2027 to maximise profits.
Potential buyers include Sheikh Jassim from Qatar, UAE groups, investors from Saudi Arabia, and several private equity firms.
(Source: @TheAthleticFC) pic.twitter.com/XI34ehsobH
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) October 11, 2025