Loading...
گرنگترینمۆندیالی 2034

مۆندیالی 2034ی سعوودیە لەو ساڵە بەڕێوەناچێت

Yariga App

یاریگا –

گۆڕانکارییەکی گەورە لە کات و وادەی بەڕێوەچوونی مۆندیالی 2034ی سعوودیە روودەدات و کتومت لەو ساڵەدا بەڕێوەناچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئاتلێتیک، چاوەڕواندەکێت مۆندیالەکەی سعوودیە بە هەمان هۆکاریی بەرزیی پلەکانی گەرما، هاوشێوەی هەمان پاڵەوانێتی 2022ی قەتەر لە زستاندا بەڕێوەبچێت، بەڵام نەک لە مانگی نۆڤێمبەر و دیسەمبەر.

وەک سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، مۆندیالی 2034ی سعوودیە لە سەرەتای ساڵی 2035 بەڕێوەدەچێت.

ئاتلێتیک زانیویەتی گۆڕینی پاڵەوانێتیەکە بۆ سەرەتای ساڵی 2035 بەهۆی مانگی رەمەزانی پیرۆزە کە دەکەوێتە ئەو مانگانەی کۆتایی 2034 کە بۆ پاڵەوانێتیەکە دیاریکراوە.

Back to top button