ئاسیا
یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا: زۆری نەماوە بگەڕێینەوە بۆ “وەرزشە جوانەکە”!
یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا لە پۆستێکیدا هیوای هەرچی زوو گەڕانەوە بۆ تۆپی پێ، بە هەوادارانی ئەو وەرزشە بەخشیەوە.
یەکێتییەکە وێنەی یاریگایەکی سەرنجڕاکێشی لە سروشتێکی سەرجنڕاکێشی شاری پاوەی کوردستانی ڕۆژهەڵات داناوە و نووسیویەتی: “زۆری نەماوە جارێکیتر بگەڕێینەوە بۆ لای وەرزشە جوانەکە!”
ڤایرۆسی کۆرۆنا و تەشەنەسەندنی بە وڵاتانی جیهاندا، چالاکییە وەرزشیەکان و لە نێویشیاندا تۆپی پێی پەک خست و هەندێک لە وڵاتان خولە ناوخۆییەکانیان هەڵوەشاندەوە.
– دیمەنی یاریگاکەی شاری پاوە