ئاسیا

فەرمی: خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەردەوام دەبێت

یاریگا- بە گوێرەی زانیارییە بە دەستهاتووەکانی پێگەی Goalی چاپی عەرەبی، یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەردەوام دەبێت.

پێگە وەرزشییەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ناو یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا، ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە یارییە جێهێڵراوەکان لە تەنها وڵاتێک و بە شێوازی گروپ تەواو دەکرێن، تەنها یارییەک ئەنجام دەدرێت و هاتن و گەڕانەوە نەبێت.

Goal باسی لەوەش کردووە کە وڵاتی قەتەر یارییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا لە خۆ دەگرێت، لەبەر ئامادەیی یاریگاکانی ئەو وڵاتە.

Back to top button