بڕیاری کۆتایی نزیکە لەسەر 115 سەرپێچییەکەی مان سیتی

یاریگا- چاوەڕواندەکرێت لەم مانگەدا دادگا بڕیاری کۆتایی بدات لەسەر سزای 115 سەرپێچییەکەی مانچێستەر سیتی.
مانچێستەر سیتی تاوانبارە بە شکاندنی یاساکانی یاری خاوێن لە نێوان 2009 تاوەکو 2018 لە 115 کەیسی جیاوازدا. بەگوێرەی ئیندیپێندنت دادگاییەکە نزیکە لە کۆتایی و چاوەڕواندەکرێت لەم مانگەدا بڕیاری کۆتایی بدرێت لەسەر تاوانباریی یاخود بێ بەریبوونی مان سیتی لە سزاکان.
دواکەوتنی بەردەوامی دادگاییەکەی مان سیتی گومانی لەسەر پاکیی دادگاکانی بەریتانیا دروست کردبوو، بە تایبەت کە لەم چەند ساڵەدا چەندین یانە سزادراون بە تۆمەتی شکاندنی هەمان یاسا، کەچی ستیزن بێ زیان لێی دەرچووە و حوکم دانی بەردەوام دواخراوە.
بەرپرسانی مان سیتی تا ئێستا سوورن لەسەر ئەوەی هیچ هەڵەیەکیان نیە و تۆمەتەکان بێ بنەمان. بەڵام لەباری سەلماندنی تاوانەکانیان ئەوا سزای یانەکە رەنگە بگاتە دابەزاندن و لێسەندنەوەی ناسناو.