
یاریگا
یانەی هەولێر، پاڵەوانی چوار جاری خولی عێراق، جارێکی تر رووبەڕووی دۆسیەیەکی یاسایی دەبێتەوە کە پەیوەندی بە رابردوویەوە هەیە. لیژنەی کاروباری یاریزانان له یەکێتیی تۆپی پێی عێراق له‌سه‌ر سكاڵای حوسێن جولی بە فەرمی بانگهێشتی نوێنەری یانەی وەرزشیی هەولێری کردووە بۆ ئامادەبوون لە بارەگای یەکێتییەکە لە بەغداد.
بەپێی نووسراوێكی فەرمی بانگهێشتەکە لەسەر ئەو سکاڵایە دێت کە یاریزانی پێشوو، حوسێن عەلی جولی، لە دژی یانەی هەولێر تۆماری کردووە، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ست بوو به شایسته داراییه‌كانی وه‌رزی رابردوو كه وه‌رینه‌گرتوه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق داوا له نوێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات سبه‌ی پێنج شه‌ممه له باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاماده‌بن بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سكاڵای یاریزانه‌كه.
حوسێن عەلی جولی، وه‌رزی رابردوو بۆ یه‌ك وه‌رز گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر كرد، ئاستی تیپه‌كه وه‌ك پێویست نه‌بوو تاكو ئێستا شایسته داراییه‌كانی له یانه‌ی هه‌ولێر ماوه.
سکاڵاکەی حسێن عەلی جولی پەیوەندی بە شایستە داراییەکانی هه‌یه، لەو کاتەی کە یاریی بۆ یانەی هەولێر کردووە.