
یاریگا –
ئارسیناڵ دەیەوێت یاریگای ئیماڕات فراوان بکات و بیکاتە گەورەترین یاریگای لەندەن.
رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ دەیەوێت ژمارەی کورسییەکان لە 60 هەزارەوە بۆ زیاتر لە 70 هەزار زیادبکات و لەوانەیە ناچاربێت، بەشێک لە یارییەکانی لە یاریگای وێمبڵی بکات، تاوەکو کارەکانی فراوانکردن تەواو دەبن.
ئارسیناڵ دەیەوێت داهات لەڕێگەی فرۆشتنی بلیتی یارییەکان زیاد بکات، ئێستا ئارسیناڵ نزیکەی 100 هەزار بلیتی وەرزی دەفرۆشێت و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو داهاتەکە زیاد بکات.
بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکە، ئارسیناڵ سەدان ملیۆن دۆلاری بۆ فراوانکردنی یاریگاکە تەرخان کردووە.
داهاتی فرۆشتنی بلیتی یارییەکانی ئارسیناڵ بەراورد بە رکابەرانی لە چەند ساڵی رابردوو دابەزیوە، ئەمەش وایکردووە دەستەی کارگێڕی بیر لە فراوانکردنی یاریگاکە بکاتەوە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئارسیناڵ تاوەکو نوێژەنکردنەوەی یاریگاکەی خۆی یارییەکانی دەگوازێتەوە بۆ یاریگای وێمبڵی.