Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئایا قەیرانە داراییەکانی بارسێلۆنا کۆتایی هاتووە؟

ئامارەکان ئەرێنین!

Yariga App

یاریگا –

لە نوێترین راپۆرتی داراییدا یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند کە بەتەواوی قەیرانی ئابووریی ساڵانی رابردووی تێپەڕاندووە و پرۆسەی بوژانەوەی دارایی لە هەموو بوارەکاندا بەردەوامە.

بەگوێڕەی راگەیاندراوەکە کە پێش کۆبوونەوەی گشتی لە 19ی تشرینی یەکەمدا بڵاوکرایەوە، بارسێلۆنا بە سوودی دارایی 2 ملیۆن یۆرۆ کۆتایی بە وەرزی 2024/25 هێنا و کۆی داهاتەکەی گەیاندە 994 ملیۆن یۆرۆ؛ ژمارەیەک کە لە یاریگای مۆنتجویک دەستیان کەوت.

یانەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە:

بە داڕشتنەوەی ئابووری، ئێستا بارسێلۆنا لە دۆخێکی سەقامگیردایە”. هەروەها یانەکە پێشبینی دەکات لە گەڕانەوەی بۆ یاریگای کامپ نۆ نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆ داهات بەدەستبهێنێت، کە هەفتەی داهاتوو بە یارییەک بەرامبەر جیرۆنا دەستپێدەکات.

راپۆرتە داراییەکە دەریدەخات رێژەی داهاتی مووچە بەرامبەر بە کارەکانی بۆ 54% دابەزیوە، لە کاتێکدا قەرزی یانەکە بە رێژەی 90 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە و گەیشتووەتە 469 ملیۆن یۆرۆ. داهاتی گرێبەستەکانی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی و سپۆنسەرەکانی دیکە گەیشتووەتە 259 ملیۆن یۆرۆ، هەروەها فرۆشی کاڵاکان بە رێژەی 55% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 170 ملیۆن یۆرۆ.

یانە کاتالۆنییەکە پێشبینی دەکات داهاتەکەی لە بودجەی ساڵی2025/2026دا زیاتر لە یەک ملیار یۆرۆ بێت و پێشبینی دەکات بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک ئەنجامی دارایی ئەرێنی تۆمار بکات. راپۆرتەکە لە کۆتاییدا دەڵێت:

یانەکە لە بەهێزترین پێگەی خۆیدایە لە ماوەی دەیەی رابردوودا، لە رووی بازرگانی و وەرزشی و جیهانییەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button