Loading...
ئه‌مریکائه‌وروپاجیهانگرنگترین

رۆناڵدۆی دیاردە نهێنیی جیاوازی خۆی له‌گه‌ڵ كریستانۆ ئاشکرا ده‌كات

"خۆزگە وەک کریستیانۆ مەشقم بکردایە"

Yariga App

یاریگا –

رۆناڵدۆ نازاریۆ، ناسراو بە دیاردە و ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل، لە لێدوانێکی سەرنجڕاکێشدا باسی لە جیاوازیی نێوان خۆی و کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی ده‌كات.

دیارده‌ له‌ دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بۆ پێگه‌ی ئێل فوتبۆلێرۆ دان بەوەدا دەنێت کە ئەگەر وەک کریستیانۆ پابەندی مەشقکردن بووایە، دەیتوانی دەستکەوتی زۆر گەورەتری هەبێت.

رۆناڵدۆی دیاردە، کە لە ساڵی 2011 وازی لە یاریکردن هێنا و خاوەنی دوو نازناوی جامی جیهانییە، بە یەکێک لە گەورەترین گۆڵکارەکانی مێژوو دادەنرێت، هەرچەندە هەرگیز نەیتوانی نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت.

لەلایەکی ترەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە تەمەنی 40 ساڵیدا هێشتا له‌ یاریكردن به‌رده‌وامه‌ و ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات، ئامانجی داهاتووی بەشداریکردنە لە جامی جیهانی 2026 و بتوانێت بگاته‌ 1000 گۆڵی فەرمی لە کاروانی وەرزشیدا، کە تاوه‌كو ئێستا 946 گۆڵی تۆمار کردووە و تەنها 54 گۆڵی ماوە.

“من لەبەر ناچاری مەشقم دەکرد، ئەو لەبەر ئەوەی حەزی لێیەتی”

لە لێدوانێکدا کە لەلایەن پلاتفۆرمی “El Futbolero” بڵاوکراوەتەوە، ڕۆناڵدۆی دیاردە جیاوازیی سەرەکیی نێوان خۆی و کریستیانۆی ئاشکرا کرد و گوتی:

“جیاوازیی نێوان من و کریستیانۆ ئەوەیە کە من لەبەر پابەندبوون مەشقم دەکرد و هەندێک جار هەر مەشقیشم نەدەکرد؛ بەڵام ئەو مەشق دەکات چونکە حەزی لێیەتی.”

دیاردەکە بە پێکەنینه‌وه‌ گوتی،

“من توانیم ببمە پاڵەوانی جیهان و چەندین ژمارەی پێوانەیی بشکێنم؛ خەیاڵ بکە ئەگەر وەک ئەو مەشقم بکردایە، ئێستا ده‌ستكه‌وتی زۆر زیاترم به‌ده‌ست ده‌هێنا.

له‌ كۆتاییدا رۆناڵدۆ گوتی، كریستانۆ رۆناڵدۆ خاوه‌ن هێزێكی زۆره‌ سه‌رسامم به‌ تواناكانی كه‌ تاكو ئێستا له‌ یاریكردن به‌رده‌وامه‌ و ئامانجیه‌تی ساڵی داهاتوو به‌شداری مۆندیال بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button