
یاریگا –
پێکانی لامین یامال بووەتەجێی مشتومڕی نێوان هەڵبژاردەی ئیسپانیا و برسێلۆنا و، هەردوولا بەردەوامن لە وەڵامی خۆیان بۆ بابەتەکە.
قبووڵکراونییە؛ شەڕی نێوان فلیک و یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا گەورەبووە
شەوی رابردووش جارێکیتر بارسێلۆنا هەمان پێکانی لە هەمان شوێنی یاریزانەکە راگەیاند “ناوچەی بەرگەدەیی” ، بەوەش ناوبراو ناتوانێ لە دوو یاریی داهاتووی ماتادۆر لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی بەرامبەر جۆرجیا و بولگاریا لە 11 و 14ی ئەم مانگە بەشداریی بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دیارۆ ئاسی ئیسپانی، پێنجشەممەی رابردوو یامال پەیوەندی بە لویس دی لا فوێنتی کردووە بەوەی ناتوانێ بۆ ئەو دوو یارییەی داهاتووی هەڵبژاردەکەی بەشداریی بکات بەهۆی هەستکردن بە نائاسوودەیی لەو شوێنەی پێکانەکەی لێ دروستبووە.
سەرچاوەکە زانیویەتی کە دی لا فوێنتی وەڵامێکی نابەدڵی یامالی داوەتەوە بەوەی پێویستە پەیوەندی بە تیمەکەوە بکات کە ناوی تۆمارکراوە، بۆیە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ لای تیمی پزیشکی هەڵبژاردەی ئیسپانیا تا ئەوان هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی بکەن، ئەگەر هاتوو شیاو نەبوو بۆ یاریکردن، ئەوکات ئیزنی دەدەن بگەڕێتەوە بۆ بارسێلۆنا.
🚨 Lamine Yamal spoke to Luis de la Fuente on Thursday to tell him he was feeling discomfort. His response was: “If you play for Barça, you can play for us.”
— @diarioas pic.twitter.com/mY4FEIx17k
— Barça Universal (@BarcaUniversal) October 4, 2025
بابەتی پەیوەندیدار بخوێنەوە:
قبووڵکراونییە؛ شەڕی نێوان فلیک و یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا گەورەبووە