Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

جارێکی دیکە گورزێکی کاریگەر بەر بارسێلۆنا دەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

جارێکی دیکە گورز بەر ریزەکانی بارسێلۆنا دەکەوێت و لامین یامال پێکانەکەی سەریهەڵداوەتەوە.

یامال لە یارییە نێودەوڵەتییەکانی هەڵبژاردەکەی لە هەفتەی یەکەم و دووەمی مانگی رابردوو دووچاری ئازار و پێکان هات لە ناوچەی بەرگەدەیی، کە ئەوەش وایکرد هانزی فلیکی راهێنەری بارسا ڕەخنەبارانی دی فوێنتی راهێنەری ئیسپانیا بکات بەوەی پێویست نەبووە یامال بانگهێش بکاتەوە بۆ ئەو دوو یارییە کە دواتر لە ریزەکانی بلاوگرانا دابڕا.

قبووڵکراونییە؛ شەڕی نێوان فلیک و یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا گەورەبووە

ئێستا لاوە ئیسپانیەکەی کاتالوونیەکان هەمان حاڵەتی سەریهەڵداوەتەوە. ئەوەش دوای کۆتا یارییان بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ کە 1-2 بە یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا دۆڕان.

بەگوێرەی راگەیاندنی فەرمی بارسا، لامین بۆ یارییەکەی یەکشەممەی داهاتوو بەرامبەر سێڤییا بەشداریی ناکات.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، پشکنینە پزیشکیەکان پێشبینی هەفتەیەک تا 2 هەفتە دەکەن بۆ چاکبوونەوەی یامال.

بابەتی زیاتر

Back to top button