
یاریگا –
کارلۆس کاسێمیرۆ، ئەستێرەی بەڕازیلی بەهۆی هەڵەیەک گۆڕانکاری بەسەر ناوەکەیدا هاتووە.
کاسێمیرۆ لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بی بی سی سپۆرتس ئاشکرایکردووە، کاتێک یاریزانی ساو پاولۆی بەڕازیلی بووە، بەهۆی هەڵەیەکی رێنووس گۆڕانکاری بەسەر ناوەکەیدا هاتووە و ئیتر لەوکاتەوە ناوەکەی هەر بە هەڵە نووسراوە.
ناوم کارلۆس هێنریکوی کاسیمیرۆ “Carlos Henrique Casimiro”ـیە ناوەکەم بە Casimiro دەنوسرێت نەوەک Casemiro.
کاتێک یارییم بۆ ساو پاولۆ دەکرد لە یارییەکدا بەهەڵە لەبری i پیتی E لەسەر درێسەکەم نووسرابوو، لەو یارییەدا ئاستێکی زۆر بەرزم پێشکەشکرد، وە من کەسێکم باوەڕم بە خورافیات هەیە،بڕوام وابوو بەهۆی ئەو هەڵە ئاستم بەرزبووە و بڕیارمدا ناوەکەم چاک نەکەمەوە و هەر بەوشێوەیە لەسەر درێسەکەم بنووسرێت.
هەر بۆیە لەوکاتەوە ناوەکەم لە Casimiro گۆڕاوە بۆ Casemiro و بڕیارمدا بەوشێوەیە بمێنێتەوە.
کاسیمیرۆ یاریی بۆ یانەکانی ساو پاولۆ، پۆرتۆ، ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتد کردووە و ئێستا لە ریزی شەیتانە سوورەکان بەردەوامە لە یارییکردن.
بەدرێسی سەرجەم یانەکان بەشداریی 633 یاریی کردووە، 65 گۆڵی کردووە و 59 گۆڵی دروستکردووە.
پێنج نازناوی چامپیۆنزلیگ، سێ لالیگا، سێ جامی جیهانی یانەکان، سێ سوپەری ئەوروپا، سێ سوپەری ئیسپانیا، یەک جامی شای ئیسپانیا، یەک جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا، یەک جامی خولی ئینگڵتەڕا و نازناوێکی کۆپا سودامێریکانای بەدەستهێناوە.
C̶a̶s̶e̶m̶i̶r̶o̶ Casimiro explains that his name is spelt incorrectly on his shirt due to an error early on in his career ❌🙅♂️
🤯 “My name is Carlos Henrique Casimiro, with an ‘I’ there, not Casemiro.
🇧🇷 I remember that I played a game for São Paulo and the club got my name… pic.twitter.com/Mlfzc0lhIK
— OneFootball (@OneFootball) October 1, 2025