Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

نوێترین زانیاریی لەبارەی نیازەکانی چێڵسی بۆ دوورخستنەوەی مارێسکا

Yariga App

یاریگا –

ئەنجامی کۆتا 5 یاریی چێڵسی گومانی لەسەر داهاتووی ئێنزۆ مارێسکا دروستکردووە.

بلووز لە کۆتای 5 یاریی خۆیدا بەرامبەر برێنتفۆرد یەکسانبوون، بە بایرن میونشن، مانچێستەر یونایتد و بڕایتن دۆڕان و تاکە بردنەوەیەکیان هەیە ئەویش لە یاریی جامی کاراباو بوو بەرامبەر لینکۆڵن سیتی.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەو ئەنجامانە هیچ گومانێکیان لای بۆردی یانە لەندەنیەکە دروستنەکردووە. هەربۆیە مارێسکای ئیتاڵی وەک راهێنەر دەمێنێتەوە. هیچ گرفت و بیرکردنەوەیەک لەبارەی گۆڕانکارییەکی کتوپردا بوونی نییە.

رۆمانۆ لەوەش زیاتری نووسیوە و جەختیکردووەتەوە کە، مارێسکا بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی 8 مانگەی وەک راهێنەری چێڵسی، وەک راهێنەریی نموونەیی دەمێنێتەوە بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆژەکە. هەر پێداچوونەوەیەکیش بکرێتە، ئەوا لە کۆتایی وەرزەکەیە نەک ئێستا.

بابەتی زیاتر

Back to top button