Loading...
ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ریاڵ مەدرید چاوی لەسەر دووانە گرانبەهاکەی چێڵسییە

نرخیان نزیكه‌ی 207 ملیۆن یۆرۆیه‌

Yariga App

یاریگا –

ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت هێلی ناوه‌ڕاستی یانه‌كه‌ی به‌ گواستنه‌وه‌ی دوو یاریزانی چێلسی به‌هێزتر بكات.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی “TBR Football”، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە وردی چاودێریی دووانەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی چێڵسی، ئینزۆ فێرناندێز و مۆیسێس کایسیدۆ دەکات.

دوای رۆیشتنی دوو ئەفسانەی هێڵی ناوەڕاست، تۆنی کروس و لوکا مۆدریچ، یانەی شاهانە هەست بەوە دەکات له‌م هێڵه‌ پێویستی بە قووڵایی و بژاردەی ئاستبەرزی زیاترە، هەرچەندە یاریزانانی وەک فێدی ڤالڤێردی، ئۆرێلین چوامینی و ئێدواردۆ کاماڤینگا ئاستێکی باش پێشکەش دەکەن، بەڵام کارگێڕیی یانەکە لەو باوەڕەدایە کە هێشتا پێكهاته‌كه‌یان كه‌م و كوڕی هه‌یه‌.


ماڵپەڕی “TBR Football” لە راپۆرتەکەیدا کە لەلایەن جۆ برەی و گرایم بەیلی ئامادەکراوە، ئاشکرای کردووە کە ریاڵ مەدرید سەرسامە بە تواناکانی هەردوو یاریزانه‌كه‌ی چێلسی، کە لە ساڵی 2023 بە گرێبەستی پێوانەیی و بە کۆی گشتی نزیکەی 207 ملیۆن پاوەند پەیوەندییان بە چێڵسییەوە کرد.

گرایم بەیلی، دەڵێت، ریاڵ خەریکی لێکۆڵینەوەی وردە لەسەر بژاردە ئەگەرییەکانی هێڵی ناوەڕاست، پێم وتراوە کە فێرناندێز و کایسیدۆ دوو یاریزانن کە ئامانجی سه‌ره‌كی ریال مه‌دریدن وچاودێریان دەکەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە یونی کلافات، بەرپرسی بەهرەمەندان لە ریاڵ مەدرید، شۆڕشێکی لە شێوازی گرێبەستکردنی یانەکەدا کردووە و ئێستا بەدوای باشترین بژاردەکاندا دەگەڕێن بۆ دڵنیابوون لە داهاتووی هێڵی ناوەڕاستی یانەکە.

هەرچەندە ئەمە تەنها چاودێریکردنە و هیچ جووڵەیەکی فەرمی نەکراوە، بەڵام دیاریکردنی ئەم دوو ئەستێرەیە وەک ئامانجی ئەگەری، نیشانەی نیگەرانیی ڕیاڵ مەدریدە لە پێکهاتەکەی و خواستی بۆ هێنانی یاریزانی ئاستبەرز بۆ پێكهاته‌كه‌ی.

بابەتی زیاتر

Back to top button