گورزێکی کوشندە، ئەستێرەیەکی دیاری پاریس سانجێرمان بۆ یاریی بارسێلۆنا ئامادە نابێت
پەتای پێکانی پاریس سانجێرمان بەردەوامە...

یاریگا –
ڤیتینیا، ئەستێرەی ناوەڕاستکاری پاریس سانجێرمان و یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی تیپەکە، تووشی پێکان بوو و بە ئەگەرێکی زۆر بەشداری یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا ناکات.
پاریس سانجێرمان لەڕووی پێکانەوە لە دۆخێکی نیگەرانکەردایە و بە لەبەرچاوگرتنی یارییە چارەنووسسازەکەی رۆژی چوارشەممە بەرامبەر بارسێلۆنا، ئەمە دەتوانێت گورزێکی گەورەی لێبدات.
فابیان رۆیز، دێزیرێ دۆوی، عوسمان دێمبێلێ، مارکینۆس و جواو نێڤێس، یاریزانە پێکراوەکانی ئێنریکێن و بۆ یارییەکەی دوێنێشەو بەرامبەر ئۆکزێر ئامادەنەبوون. لەلایەکی دیکەوە، ئامادەنەبوونی مارکینۆس بەرامبەر بارسێلۆنا دڵنیایە و یاریزانەکانی دیکە ئەگەری یاریی کردنیان هەیە.
🇫🇷 Se lesiona Vitinha: sigue la epidemia en el PSG antes de visitar al Barcelona
⚽ Se retiró por precaución en el 34′, pero, a falta de pruebas, parece difícil que llegue al Barça https://t.co/5mZFdNuBM4
— MARCA (@marca) September 27, 2025
لویس ئێنریکێ بەرامبەر ئۆکزێر پشووی چەند یاریزانێکی سەرەکیدا تاوەکوو بۆ یارییەکەی بارسێلۆنا یامادە بن، لەوانە ئەشرەف حەکیمی، نونۆ مێندێز، برادلی بارکۆلا. بەڵام ئەم خۆپارێزییە کاریگەری نەبوو و لە گێمی یەکەمدا یاریزانێکی دیکەی پێکراو بۆ لیستەکەی زیادکرا.
لە خولەکی 36ی یارییەکەی دوێنێشەودا، ڤیتینیا هەستی بە ئازار کرد و نەیتوانی درێژە بە یارییەکە بدات. هەر بۆیە ئێنریکێ ئەشرەف حەکیمی بۆ پرکردنەوەی شوێنی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە ناردە ناو یاریگا. ڤیتینیا کە توانیبووی لە هەمان گێمی یەکەمدا ئەسیستێک بکات، بە ئازارەوە یاریگای جێهێشت و بە گوێڕەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا بە ئەگەرێکی زۆر بۆ یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا ئامادە نابێت.