
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی هەفتەی شەشەمی پرێمەرلیگدا نیوكاسڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان نیوكاسڵ لە یاریگای سەینت جەیمس پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شەشەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

نیوكاسڵ لەم وەرزەدا بە شێوازێكی خراپ دەستی بە یارییەكانی وەرزی نوێ كردووە. لە كۆی پێنج یاریی تەنیا یەک یاریی بەرابەر وۆڵڤز بردووەتەوە، سێ یاریی یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 6 خاڵ لە ریزبەندی پازدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا ئارسیناڵ لە كۆی پێنج یاریی سەرەتای وەرز لە سێ یاریی بردووەتەوە یارییەک یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
نیوكاسڵ بە بێ فابیان شار، جەیكوب رامسی و یۆوان ویسا رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.
ئارسیناڵ بە بێ نۆنی مادویكێ، كای هاڤێرتز، گابریێل خێسوس و هێنكاپی رووبەڕووی نیوكاسڵ دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی نیوكاسڵ
پۆپ
تریپیێر، تیاو، بێرن، لیڤرامینتۆ
تۆنالی، گویمارێش، جۆیڵینتن
ئیلانگا، ڤۆڵتمادە، گۆردن
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
رایا
كالافیۆری، گابریێل، سالیبا، تیمبەر
رایس ، مێرینۆ، زوبیمێندی
ساكا، یۆكێرێش، مارتینێلی



