Loading...
ئیسپانیافه‌ره‌نسا

ئەفسانەکانی مەدرید یامالیان بە باشترین یاریزانی لاو دەستنیشانکرد

کریستیانۆ دۆبارە دەنگی نەدا!

Yariga App

یاریگا –

بڵاوبوونەوەی دەنگەکان بۆ خەڵاتی کۆپا (باشترین لاو) لە مەراسیمی باڵۆن دۆر، دەریدەخات کە زۆرێک لە گەورەکانی تۆپی پێ لە نێویاندا ئەفسانەکانی ریال مەدرید سەرسامی گەرهەرەکەی لاماسیان و دەنگیان بە لامین یامال داوە.

چەند رۆژێک دوای ئاهەنگی باڵۆن دۆر، گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ وردەکاری دەنگەکانی بۆ خەڵاتەکان بڵاوکردەوە، کە لە شانۆی شاتلێت پێشکەشکرا. یامال و ڤیکی لۆپێز نازناوی باشترین یاریزانی لاویان لە بەشەکانی پیاوان و خانمان بەدەستهێنا و فرانس فوتبۆڵ دەنگەکانی براوەکانی بالۆن دۆری وەرزەکانی رابردووی بۆ هەڵبژاردنی باشترین یاریزانی لاو ئاشکرا کرد.

بەپێچەوانەی خەڵاتی باڵۆن دۆر کە لە ریزبەندی فیفا 100 رۆژنامەنووس لە 100 وڵاتە یەکلایی دەکەنەوە، خەڵاتی کۆپا لەلایەن براوەی پێشووی باڵۆن دۆرەوە دەنگی لەسەر دەدرێت. بەگشتی 27 یاریزانی تۆپی پێ و یاریزانی پێشوو بەشداری دەنگدانەکەیان کرد، لەنێویاندا براوەی ئەم دواییەی وەک رۆدری، کەریم بێنزێما، لیۆنێل مێسی و لۆکا مۆدریچ، شانبەشانی براوە بەتەمەنەکانی وەک جیانی ریڤێرا، ئۆلێگ بلۆخین، ئالان سیمۆنسن و کارل هاینز رومێنیگ.

لەو ژمارەیەش 24 کەس لە کۆی 27 کەس یامالیان لە پلەی یەکەم داناوە. تەنیا رۆبێرتۆ باجیۆ کە دەنگی بە دێزیری دۆوێ و جواو نێڤێسدا و یامالی لە پلەی سێیەم دانا، رود گولیت دەنگی پێنەدا و پاڤێل نێدڤێدیش یامالی لە پلەی دووەم دانا.

ئەندامەکانی دیکە هەموویان یامالیان لە پلەی یەکەم داناوە. لیۆنێل مێسی، کاپتن و ئەفسانەی پێشووی بارسێلۆنا و براوەی هەشتجار خەڵاتی باڵۆن دۆر، یەکەم یاریزان یامالی هەڵبژارد و دێزیرێ دۆوێ لە پلەی دووەم بوو و پاو کۆبارسی لە پلەی سییەم دانا. هەروەها ئەفسانەکانی دیکەی بارسا لەوانە هریستۆ ستۆیچکۆڤ و رۆناڵدۆ و ریڤاڵدۆ و رۆناڵدینیۆ یامالیان لە پلەی یەکەمدانا.

هەروەها زێدان و کاکا و لۆکا مۆدریچ و کەریم بێنزێمای و لویس فیگۆی یاریزانە گەورەکانی ریال مەدرید لە پلەی یەکەمدا دەنگیان بە یامال دا. هەروەها براوەی دیکەی وەک ریڤێرا، رومێنیگ، ئیگۆر بێلانۆڤ، مارکۆ ڤان باستن، لۆتار ماتۆس، ژان پیێر پاپین، جۆرج ویا، مایکل ئۆین، ئەندری شێڤچێنکۆ، فابیۆ کاناڤارۆ و رۆدری یامالیان هەڵبژارد.

لە راپرسییەکەدا تەنیا سێ براوەی مێژوویی دەنگیان نەدا، ئەوانیش کیڤن کیگان، میشێل پلاتینی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوون.

لە کۆتاییدا لامین بە کۆکردنەوەی 124 خاڵ لە کۆی 135 وەکوو باشترین یاریزانی لاو بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک هەڵبژێردرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button