Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەكی پێشووی بارسێلۆنا وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ راگەیاند

بەفەرمی لاكێشەی سەوز جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

سێرجیۆ بوسكێتس، ئەستێرەی ئیسپانی وادەی وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ راگەیاند.

سێرجیۆ بوسكێتس لە هاوینی 2023 لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا ریزەكانی ئەو یانەیەی جێهێشت و پەیوەندی بە ئینتەر مەیامیەوە كرد.

هەژماری فەرمی ئینتەر مەیامی رایگەیاند، سێرجیۆ بوسكێتس لە كۆتایی ئەمساڵدا وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ رادەگەیەنێت.

بوسكێتس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس بە پارچە ڤیدیۆیەک ماڵئاوایی لە تۆپی پێ دەكات و نووسیویەتی:

سوپاس بۆ هەمووان، سوپاس بۆ تۆپی پێ، بۆ هەموو شتێک، هەمیشە بەشێک دەبیت لەم چیرۆكە جوانە.

ئەفسانەكەی پێشووی بارسێلۆنا لەگەڵ ئەو یانەیە 722 یارییكردووە توانیویەتی 18گۆڵ بكات و 46 گۆڵیش درووست بكات.

هەروەها لەگەڵ مەیامی 105 یاریی كردووە توانیویەتی گۆڵێك بكات و16 گۆلیش درووست بكات.

لە كاروانی وەرزشیدا نازناوەكانی جامی جیهانی، یۆرۆ، سێ چامپیۆنزلیگ، 9 لالیگا، 3 سوپەری ئەوروپا، 3 جامی جیهانی یانەكان، 7 جامی شا، 7 سوپەری ئیسپانیای بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button