
یاریگا –
رەنگە لیڤەرپوول زەبرێکی کاریگەری بەرکەوێت بەهۆی ئەگەری سزای سڕکردنی هوگۆ ئێکیتیکێ.
هێرشبەرە نوێیەکەی لیڤەرپوول لە یاریی رابردوویان بەرامبەر ساوسامپتن لە جامی کاپیتەڵ وەن لە خولەکی 86 بە وەرگرتنی دووەم کارتی زەرد کرایەدەرەوە بەهۆی لابردنی درێسەکەیەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەی باوەڕپێکراوەکان لە ئینگلتەراوە، گۆڵکارە فەڕەنسیەکە رووبەڕووی دوو هەفتە راگیران لە یاریکردن دەبێتەوە.
یەکێکیان یاریی داهاتووە بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس، ئەوی دیکەش خودی ئارنە سڵۆت بەسەریدا دەیسەپێنێت کە دوای یارییەکە هەڵسوکەوتەکەی ئێکیتێکی بە “ناپێویست” وەسف کرد.
جگە لەوانەش، سەرچاوەی دیکەی هەمان وڵات باس لە سزای ماددی دەکەن کە یانەکەی بەسەریدا بیسەپێنێ ئەوی بڕینی مووچەی دوو هەفتەیەتی کە بڕەکەی دەکاتە 500,000 پاوەند.
🚨 Hugo Ekitike is expected to face a two-week fine after his red card against Southampton. 😬💰
(Source: @DominicKing_DM) pic.twitter.com/dbJF9ZO6CJ
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) September 25, 2025