Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

گەورەیەکی پرێمەرلیگ هاری کەینی کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین هێشتا ئامانجی گەورەکانە، ئەوەش بەهۆی ئەو ئاستە خەیاڵیەی دوو وەرزە لەگەڵ بایرن میونشن پیشانی دەدات.

هێرشبەرە ئینگلیزیەکە هاوینی 2023 دوای ساڵانێکی زۆر لە پۆشینی درێسی تۆتنهام سەرەنجام یانەکەی پرێمەرلیگی جێهێشت و پەیوەندی بە باڤارییەکانەوە کرد. جگە لەوەی سپێرس دەرگاکەی بە کراوەیی بە رووی گۆڵکارە مێژووییەکەیدا بە کراوەیی هێشتووەتەوە، ئەوەش بەگوێرەی نوێترین لێدوانی راهێنەرەکەی تۆتنهام، گەورەیەکی دیکە هەر لە خولی ئینگلیزیەوە چاوی لە تواناکانی ئەو یاریزانەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەیلی ستاری ئینگلیزی، مانچێستەر یونایتد تازەترین یانەیە خواستی بۆ گواستنەوەی شازادە ئینگلیزیەکە پیشانداوە.

نیازی مان یونایتد لەخۆڕا نییە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەستێرەکەی بایرن، بەوپێیەی کەینی 32 ساڵ دەیەوێ هەر له ئینگلتەرا کۆتایی بە یارییکردن بهێنێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button