
یاریگا –
لەدوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، یەکێتیی تۆپی پێی عێراق رەزامەندی لەسەر لادانی سزاکانی سەر هەردوو یانەی زاخۆ و دهۆک دا.
عەمار فەرهاد، سەرۆکی یانەی زاخۆ بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، ئەمڕۆ بەفەرمی بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر یانەکانی زاخۆ و دهۆک رادەگەیێندرێت.
دوای بەکارهێنانی تەواوی هەوڵەکانی کەسی و کردنەوەی هەموو کەناڵێکی پەیوەندی بۆ لادانی سزاکانی سەر هاندەرانی دهۆک و زاخۆ، ئەمڕۆ هەموو شتێک کۆتاییهات و کێشەکە چارەسەرکرا.
چاوەڕێ دەکەین ئەمڕۆ لێژنەی رێککاری یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بە فەرمی بڕیاری لادانی سزای سەر هاندەرانی هەردوو یانەی زاخۆ و دهۆک لابدات.
سەرچاوەیەکی باڵای ئاگادار لە هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکە بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند؛ سەرۆکی یانەی زاخۆ زۆرترین هەوڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەدا و تەواوی کەناڵەکانی پەیوەندی کەسی و حکومی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بەکارهێنا.
یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لە دوای رووداوەکانی یاریی کۆتایی جامی عێراق لە نێوان زاخۆ و دهۆک لە بەغدا، بڕیاری سزادانی هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆیدا.