Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێدەكاتەوە

تاوەكو 2028 لە بارسا دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گرێبەستی فرێنكی دی یۆنگ ئەستێرەی هۆڵەندی یانەكەی نوێدەكاتەوە.

دی یۆنگ لە هاوینی 2019لە ریزەكانی ئەیاكسەوە بە بەهای 86 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و گرێبەستەكەی ئێستای لە ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتێڤۆ، بارسێلۆنا لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی فرێنكی دی یۆنگ دەربارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی گەیشتە رێككەوتن.

ئیدارەی بارسێلۆنا ئۆفەرێكی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ كەمكردنەوەی مووچەكەی بەراورد بە مووچەی ئێستای پێشكەشی دی یۆنگ كردووە.

فرێنكی ئۆفەرەكە بە گونجاو دەزانێت و دەیەوێت لە بارسێلۆنا درێژە بە یاریكردن بدات.

دی یۆنگ لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری لە 263 یاریی كردووە و توانیویەتی 19 گۆل بكات و 23 گۆڵیش درووستبكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button