Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

بە بڕیاری ئاڵۆنسۆ، گۆڕانکاری لە جەستەی بێڵینگهام دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

جود بێڵینگهام، ناوەڕاستکاری ریال مەدرید دواجار لە دوای سێ مانگ دوورکەوتنەوە بەهۆی نەشتەرگەری شانی، پەیوەندی بە پێکهاتەی تیمەکەی کردەوە.

ئەستێرە ئینگلیزییەکە، لە دوایین یاریی یانەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل لە دوایین خولەکەکان بەشداری کرد وە گۆڕانکارییەکی زۆر لە جەستەیدا بەدیکرا.

یەکێک لە بەرچاوترین گۆڕانکارییەکان کە تێبینی کرا، جەستەی بێڵینگهام بوو بەراورد بە وەرزی رابردوو. کێسی جەستەی بە شێوەیەکی زۆر دابەزیوە. یاریزانە ناوەڕاستەکە لە دوو ساڵی یەکەمی یاریکردنی لەگەڵ ریال مەدرید بەگوێڕەی هەواڵێکی ئاس، لەکاتێکدا ناوەڕاستکارەکە بە دەست پێکانەوە دەیناڵاند، پزیشکەکان داوایان لێی کردبوو،بەمەبەستی بەهێزکردنی شانی ماسوولکەکانی بەهێز و پتەو بکات تاوکوو شانی بە پتەوی بمێنێتەوە و ئازاری کەم ببێتەوە.

پلانی راهێنانی پینتوس وایکردووە بارستەی ماسولکەیی زیاد بکات. ستافی نوێی راهێنەرایەتی دوای نەشتەرگەرییەکە ئەو پلانەیان گۆڕی و بڕیاریاندا کە باشترین شت بۆ گەڕانەوەی بێڵینگهام بۆ ئاستی جارانی کەمکردنەوەی کێشی ماسولکەکانییەتی. ئەم دابەزاندنی کێشە رێگە بە یاریزانەکە دەدات خێراتر بجوڵێت و چالاکی زیاتری هەبێت.

چابی ئاڵۆنسۆ داوا لە یاریزانەکانی دەکات بۆ وەرگرتنەوەی تۆپ لە نیوەی یاریگای تیمی بەرامبەر بەرگری بکەن. ئەمەش بەو مانایە دێت کە هێرشبەرەکان دەبێت زۆر خێراتر بجوڵێن و فشاری زیاتر درووست بکەن، وەک لەم شەش یارییە یەکەمی ئەم وەرزەدا بینراوە و دابەزاندنی کێش یارمەتی بێڵینگهام دەدات تاوەکوو ئەم تاکتیکەی راهێنەرە ئیسپانییەکە جێبەجێ بکات.

یانە مەدریدییەکە هیوادارە لەگەڵ گەڕانەوەی بێڵینگهام لە پێکان و تێپەڕاندنی نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوویی، یاریزانە ئینگلیزەکە بتوانێت ئەو ئاستەی کە لە ساڵی 2023 دوای گواستنەوەی لە بروسیا دۆرتمۆندەوە بە بڕی 113 ملیۆن پاوەند بۆ یانە مەدریدییەکە نیشانی دابوو، بەدەستبهێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button