Loading...
ئیتاڵیاگرنگترین

کچێکی 23 ساڵان دەبێتە سەرۆکی یانەیەکی ئیتاڵیا

Yariga App

یاریگا –

کچێکی تەمەن 23 ساڵ، وەکوو سەرۆکی یانەیەکی پلەی سێی ئیتاڵیا دەستنیشانکرا، بەڵام ژمارە پێوانەییەکە هێشتا بەناوی سەرۆکی پێشووی ئاتالانتا.

کلاودیا ریزۆ، کچی جیانلویجی ریزۆ، گەورە کارسازی ئیتاڵی، لەتەمەنی 23 ساڵیدا بووە یەکەم خانمە سەرۆک لە مێژووی یانەی تێرنانا و هەروەها بەشداری یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانیشی کرد.

کلاودیا گوتی:

من هەمیشە هاندەری تێرنانا بووم. لە کاتی دانوستانەکاندا پێشنیار کرا کە پۆستی سەرۆکی یانە وەربگرم. بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە، بەڵام دەرفەتێکی گەورەشە. لەگەڵ هاوکارە بەئەزموونەکان، هەست بە متمانەیەکی زۆر زیاتر دەکەم و دڵنیام یانەکە بەرەو پێشەوە دەچێت.

سەرۆکی نوێی یانەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە کلیلی سەرکەوتن پلانە ورد و درێژخایەنەکانە، بەتایبەتی کە یەکەم وەرزی لە سەرۆکایەتی یانەکەدا هاوکات دەبێت لەگەڵ یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی تێرنانا.

کلاودیۆ ریزۆ بچووکترین سەرۆکی یانەیەک نییە لە مێژوودا، چونکە ژمارە پێوانەییەکە لەلایەن ئەلیساندرۆ روگێریەوەیە کە لە ساڵی 2008 لە تەمەنی 21 ساڵیدا وەکوو سەرۆکی یانەی ئاتالانتا هەڵبژێردرا، دوای ئەوەی لە دوای نەخۆشی باوکی ئەرکەکەی گرتە ئەستۆ.

هەروەها ئۆمبێرتۆ ئەنیێلی لە کلاودیا بچووکتر بوو، کە لە تەمەنی 22 ساڵیدا، لە ساڵی 1955 بووە سێیەم ئەنیێلی کە سەرۆکایەتی گەورەترین یانەی ئیتاڵیا یوڤێنتوس بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button